بەرپرسانى حکومەتى سوریا ڕۆژانە دەست بەسەر سەدان بەرمیل نەوتدا دەگرن

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی یاریدەدەرێکی وەزیری وزە لە حکومەتی کاتى سوریا و شێخێک ڕۆژانە دەست بەسەر هەزار و 500 بەرمیل نەوتدا دەگرن و دەیان هەزار دۆلاریان دەستکەوێت و بۆ ئەو کەسە کاریگەرانەی کە بەرپرسیارن لەم کارانە.
بەپێى ئەو ڕاپۆرتەى کە ڕوانگەی سوری خستویەتیەڕوو ئەو نەوتەى ڕۆژانە لەلایەن ئەوکەسانەوە دەستى بەسەردا دەگیرێت، لە هیچ تۆمارێکى فەرمی فەرمانگەو وەزارەتەکاتى حکومەتی کاتى سوریادا نە نەوتەکە نە بڕى پارەکەى تۆمار ناکرێت.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتە لەڕێگەی تانکەری تایبەتەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەی "ئەلحەرقات" لە شارۆچکەی تارهین لە باکووری حەلەب، لەوێ بە ڕێگەی سەرەتایی بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین و گازۆیل دووبارە تێکەڵ دەکرێنەوە.
بەپێى زانیاریەکانى سەرچاوەکانى ناو ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکە، ئەم ئۆپەراسیۆنى دەستبەراگرتنەى نەوت بەسەرپەرشتی یاریدەدەرێکی وەزیری وزە لە حکومەتی ئینتقالی دەکرێت. پاشان ئەو بڕە بەرهەم هێنراوە بە شێوەیەکی نایاسایی ئازاد دەکرێن بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان، ئەمەش قازانجی دارایی بەدەست دەهێنێت کە ڕۆژانە بە دەیان هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسە کاریگەرانەی کە بەرپرسیارن لەم کارانە.
سەرچاوەکە ناوی یاریدەدەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، هەروەها ئەو شوێنانەی دەرهێنانی نەوتیشی ئاشکرا نەکردووە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەبرێت.
