دە هەزار کەس لەعێراق پاسپۆرتى دیپلۆماسییان هەیە، دیپلۆماتکار نەبوون

3 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی مەدا بڵاویکردەوە، لە عێراق 32 هەزار کەس پاسپۆرتی دیپلۆماسییان هەیە و 10 هەزار کەسیان ئەوانەن تەنها رۆژێکیش کاری دیپلۆماسییان نەکردووە.

رۆژنامەکە قسەی لیژنەى دەستپاکی پەرلەمانی عێراقیی وەک بەڵگە هێناوەتەوە و دەڵێت، لەنێو 32 هەزار پاسپۆرتى دیپلۆماسی لە عێراق 10 هەزاریان یەک رۆژ لە بوارى دیپلۆماسی کاریان نەکردووە.

وەزارەتى دەرەوەی عێراق لەو بارەیەوە دەڵێت، ژمارەیەک خەڵک پاسپۆرتى دیپلۆماسییان بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان پێدراوە کە یەک رۆژیش نە لە وەزارەتى دەرەوە کاریان کردووە و نە دیپلۆماتکار بوون.

ئەوانەی خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماسین کۆمەلێک دەستکەوت (ئیمتیازات) دەیانگرێتەوە کە لە پاسۆرتی ئاساییدا نییە، لەوانەش دەتوانن گەشتی زیاتر بکەن بۆ وڵاتان بەبێ ڤیزا و سنووردارکردنیان کەمترە وەک لە پاسپۆرتی ئاسایی.

هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایی عێراقی بەبێ ڤیزا تەنها دەتوانێت بۆ چەند وڵاتێکی کەم گەشت بکات، بەڵام ئەو کەسەی پاسۆپرتی دیپلۆماسی هەیە دەتوانیت بۆ 50 وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکات.

جگە لەمانە هەڵگری پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان کارئاسانی زیاتریان بۆ دەکرێت و ئەگەری وەرگرتنی ڤیزایان زیاترە وەک لە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئاسایی.

بەشێکی دیکە لەو کارئاسانییانەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆت دەکات ئەوەیە، کە ئەوانەی خاوەنی ئەم جۆرە پاسپۆرتەن بەدوورن لە دەستگیرکردن و دادگاییکردن لەو وڵاتانەی گەشتی بۆ دەکەن، هاوکاری تایبەتییان دەکرێت لەکاتی گەشتەکاندا بۆ زامنکردنی ئەمنییەتی زیاتر بۆیان، هەروەها دەتوانن بەئاسانی هاتوچۆ بکەن و رێکارە رۆتینییەکانی نێو فڕۆکەخانە نەیانگرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار