قەیس خەزعەلی: لەسەر یاسای حەشدی شەعبی فشارەکان گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار

3 كاتژمێر لەمەوپێش



قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت: داواكانی هەڵوەشاندنەوە یان یەکخستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی،  ئامانجیان دەرهێنانی خاڵی هێزی بنەڕەتی و گەرەنتی راستەقینەیە لە دەستی  دەوڵەتی عێراق، جەختیشیكرد: ئەوانەی ئەو داوایە دەكەن یان بە مەبەست و ئاگاداری پیلانێکن کە عێراق دەکاتە ئامانج، یان نەزان و گەمژەن. 

خەزعەلی لە بۆنەیەكی ئاینیدا رایگەیاند: فشارە دەرەکییەکان دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی، گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، هەندێک لە هەڕەشەكان سەپاندنی سزای ئابوری لەخۆدەگرێت، کە نەوت و داهات و تەنانەت دۆلاری هەناردەکراو لەلایەن ئەمریکاوە دەگرێتەوە.

وتیشی: ئامانجی ئەم فشارانە رێگریکردنە لە دەرکردنی یاسایەکی نوێ کە رەوایەتی حەشد بچەسپێنێت، بوونی چەترێكی یاسایی، بە واتای دانپێدانانی پەرلەمانی عێراقە بە حەشدی شەعبیدا وەک دەزگایەكی فەرمی.

راشیگەیاند: ئەگەر داواكە پێویستی هەڵوەشاندنەوە یان تێكەڵكردنێتی، بە راشکاوی و هێمنی دەڵێم، ئێوە لە خەیاڵدان، ئەمە بۆ ئێوە لە ئەستێرەکانی ئاسمان دووترە، حەشد بۆ عێراقییەکان مەسەلەی بوون و گەرەنتییە بۆ ئاسایش و ژیانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار