نێچیرڤان بارزانى: دیارنیە کەى حکومەت پێکدێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە چۆن کێشەی مووچە چارەسەر بکات.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، "وەکو ئاگادارن، هەرێمی کوردستان و بەغدا لە گفتوگۆی چڕدان بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئێمە نزیکین، هیوادارین نزیک بین بگەینە چارەسەر، یەکەم ئەولەویەتی حکومەت ئەوەیە چۆن کێشەی مووچە چارەسەر بکات".
لەسەر رووداوەکەی لالەزاریش گوتی، "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە هەموو شتەکان بەشێوەی یاسایی بەڕێوەبچێت. دەبێ سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و هەرچی رووبدات، یاسا سەروەر بێت".
لەبارەی هەناردەکرنەوەی نەوتیش گوتی، "هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزووترین کات ببینین نەوت لە بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیش گوتی، "هیچ وادەیەک دیارنییە، بەڵام گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە".

