ئێران ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە تیرۆرکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی

5 كاتژمێر لەمەوپێش



محەممەد سەدر، ڕاوێژکاری پێشووی محەمەد خاتەمی و محەمەد جەواد زەریف، دەلێت تیرۆرکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی کاری ئیسرائیل بووە، بەم تیرۆرە ئیسرائیل پەیامێکی کردەیی نارد کە ئەگەر ئێران بەردەوام بێت، ئێمەش بەردەوام دەبین.

پاش زیاتر لە ساڵێک لە روداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، ئێران ئیسرائیلی تۆمەتبارکرد بەو روداوە

محەممەد سەدر، ئەندامی ئەنجومەنی تێگەیشتنی ئیستحقاقی ئێران، ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆککۆماری پێشوی ئێرانە.

ئەم وتانەی محەمەد سەدر لە میانی چاوپێکەوتنیێکی رۆژنامەوانیدا بوە ئەوەش دوای ئەوەدێت پێشتر ئێران لە ئاکامی لێکۆڵێنەوەی لەسەر روداوەکە ئاشکرای کرد، "ڕاپۆرتی فه ڕمی لیژنەی لێکۆڵێنەوە دەریان خستوە که ڕووداوه که له ئه نجامی بارودۆخی که ش و هه وای ئاڵۆزدا ڕووی داوه و هیچ ئاسەوارێکی  تەقه و ته قینه وه له سه ر هێلیکۆپته ڕ نه بووه ".

لە 19ی ئایاری 2024  سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری  ئیبراهیم ڕەئیسی و سەرۆک کۆمارو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکەی راگەیاند کە لە ئاکامی روداوەکە سەرۆک کۆماری پێشوی ئێران گیانی لەدەستدا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار