شەرق ئەلئەوسەت: شیعەكان دەستبەردارى یاسای حەشدی شەعبى دەبن

5 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی "الشرق الاوسط" : هاوپەیمانی دەسەڵاتداری عێراق بڕیاریدا یاسای دەستەی حەشدی شەعبی رابگرێت و بڕیاردان لە چارەنوسی هێزەکانی دوابخات، لە چاوەڕوانی چارەسەری ململانێکان لە لوبنان لەبارەی چەکداماڵینی حزبوڵا.

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە: هاوپەیمانییەکە لە کۆبونەوەیەکی ئەم دواییەدا، بڕیاریدا ئەو رێوشوێنانە بوەستێنێت کە بابەتی ناکۆکی توند بوون لەگەڵ واشنتۆن، ئەو سەرکردەیە لەبارەی کۆبونەوەکە وتویەتی: سەرکردەکانی هاوپەیمانێتیەكە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات ناکات.

لە میانی کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانییەکە بە هاوکارەکانی راگەیاندووە: ئەو ئاماژانەی لە واشنتۆنەوە دێن جێگەی نیگەرانین و پێویستی بە پەلەنەكردن هەیە، راوێژکارێکی دیاری حزبیش کە لەم دواییانەدا بەشداری گفتوگۆکانی سەبارەت بە چارەنوسی یاساکە کردبوو،رایگەیاندووە: حکومەت رێوشوێنی جێگرەوە ناگرێتەبەر و بەرگەی لێكەوتە چاوەڕوانکراوەكانی ناگرێت.

بە وتەی ئەو سەرکردەیە شیعیە، بڕیاری هێوركردنەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان لە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی کات و چاوەڕوانی ئەوەی كارەكان لە لوبنان بەكوێ دەگات، سەرچاوە دەگرێت.

هاوپەیمانی دەسەڵاتدارانی عێراق، هەنگاوی داهاتووی  بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسی چەکدارانی حەشدی شەعبی  گرێداوە بە دەرئەنجامی ململانێکان لەسەر چارەنوسی چەكی حزبوڵا، كە بە وتەی ئەو سەرکردەیە، هەموو شتێک بەندە بەوەوە کە ئایا حزبوڵا توانای دووبارە خۆ رێكخستنەوەی هەیە، بە چەک یان بەبێ چەک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار