ناتانیاهۆ گاڵتە بە حەماس دەکات: کەسیان نیە قسەبکات

24 كاتژمێر لەمەوپێش
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوێنێ هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەبو عوبێدە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، بەوتەی ئەو، "چاوەڕوانی ئەنجامەکان دەکەین. تێبینی دەکەم کە ڕاگەیاندنی حەماس کەمێک دواکەوتووە - وادیارە کەسیان نییە باسی بکات، چونکە وتەبێژەکەیان مرد".
دوای چوار جار هەوڵی تیرۆرکردنی شکستخواردوو، سەرچاوەیەکی فەلەستینی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەبوعوبەیدە وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی قەسام باڵى سهربازیى حهماس لەهێرشەکەى دوینێ شەودا گیانى لەدەستداوە، ئیسرائیلیش ئاماژەی هەیە کە کوژراوە، بەڵام لەم قۆناغەدا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی کۆتایی نییە، ناتانیاهۆش وەک گاڵتەپێکردنێک دەڵێت: "بۆچی ڕاگەیاندنەکە دواکەوتووە؟ ڕەنگە کەسیان نەمابێت.
هاوکات کەناڵی ١٤ى ئیسرائیل لەهەواڵێکى بەپەلەدا دەڵێت لەسەرچاوە دەزگا ئەمنییەکانەوە دوا پشتڕاستکردنەوە ئەوەیە کە ئەبو عوبێدە کوژراوە.
شەوى ڕابردوو هێزەکانی سوپاى ئیسرائیل لەڕێگەى چەند فرۆکەو هێرشى ئاسمانیەوە هەوڵیداوە ئەبو عوبەیدە وتەبێژی حەماس لەناوببات. وتەبێژی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە هێرشەکە وتی: ماوەیەکی کەم پێش ئێستا هێزەکانمانبە ڕێبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری، بە بەکارهێنانی فڕۆکەی هێزی ئاسمانی هێرشیان کردە سەر بینایەک کە پێدەچێت شوێنى مانەوەى بەرپرسێکى باڵاى حەماس بوبێت لە باکوری کەرتی غەززە.
کەناڵی حەوتى ئیسرائیل لەزارى چەند بەرپرسێکەوە ئەوەى ئاشکراکردوە ئەگەرێکى زۆرهەیە لەو هێرشەدا ئەبوعوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام (باڵى سەربازى حەماس) کوژرابێت یاخود بەسەختى برینداربوبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە غەززە، لە هێرشەکەدا کە بۆ سەر باڵەخانەی ئەلبەسو ئەنجامدراوە، 8 کەس کوژراون. بەگوێرەی ئەو سەرچاوە فەلەستینییەی کە بۆ تۆڕی قەتەری قسەی کردووە، لە شوقەیەک لە غەززە هێرش کراوەتە سەر ئەبو عوبەیدە و بنەماڵەکەی و سەرکردەکانی باڵی سەربازی حەماس پشتڕاستیان کردووەتەوە کەئەو کوژراوە.
لەلایەکى دیکەوە، بنیامین نەتانیاهۆ لەسەر داگیرکردنی شاری غەززە دەڵێت ئێمە بڕیارەکەمان دەرکرد و سوپا جێبەجێی دەکات.
