دواى ١٤ ساڵ سوریا یەکەم باری نەوتی خاو هەناردە دەکات

14 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای ساڵانێک لەڕاگرتنی هەناردەی نەوت، ئەمڕۆ سوریا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی ڕاگەیاندەوەو بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی وزەی سوریاش دهڵێت:"بارەکە بە 600 هەزار بەرمیل نەوتی قورس مەزەندە دەکرێت"، ڕاشیدهگهیهنێت، "لەبەندەری تهرتوس لەباکوری ڕۆژئاوای وڵاتەوە بەکەشتی تانکەری (نیسوس کریستیانا) بۆ کۆمپانیای (پی سێرڤ ئینێرجی) نێردراوە".
بهگوێرهى ڕاگهیهنراوهكهى وهزارهتى وزهى سوریا، "ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزبونی سوریا لەبازاڕەکانی نەوتی دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی نەوتو فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی سوریا دوای زیاتر لە 10 ساڵ لەوێرانکارییەکانی بەهۆی شەڕەوە دوای ئەوەدێت، ئەمریکا کۆتایی بەباری نائاسایی بۆ سوریا هێناو سزاکانی لابرد.
لەمانگی تەمموزی ڕابردودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سزای دەیان ساڵەی سەر سوریای هەڵگرت کە لەساڵانی 2004و 2011 سزاکان توندترکرایەوە، هاوکات یەکێتیی ئەوروپا لەمانگی ئایاردا سزا ئابورییەکانی سەر دیمەشق کە مابوو هەڵیگرت.
پێش دەستپێکردنی شەڕ لەسوریا لەساڵی 2011 سوریا ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمدەهێنا.
هەناردەی نەوتی خاو لەسوریاوە لەساڵی 2002دا گەیشتە لوتکەو نزیکەی 380 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بوو، بەڵام بەرهەمهێنان دابەزییو نزیکەی وەستان بوەوە، بەهۆی شەڕو ئاڵۆزیە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە.
