ڕێگریكرا لە هەوڵێكی هەڵهاتنی بەكۆمەڵی نێو كامپی هۆل

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشكرایكرد؛ هێزەكانیان هەڵهاتنێكی بەكۆمەڵی نێو كامپی هۆلی تایبەت بەكەسوكاری چەكدارانی داعشی پۆچەڵكردوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی ناوەندی ناوبراو هێزە ئەمنییەکانیان لە کەمپی هۆل، هەوڵێکی هەڵهاتنی بەکۆمەڵیان پووچەڵ كردوەتەوە كە لەلایەن كەسوكاری داعشەكان دراوە" کە کۆی گشتییان 56 کەس بوون  و بەنیازبوون  ا بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلێکی گەورەی جۆری هیۆندا (ئینتەر) بچنە دەرەوەی كامپەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە بەهۆی وریایی و هەوڵی بەردەوامی هێزەکانی ئاسایشی کەمپەکەیان، کە بە درێژایی کاتژمێر چاودێری کەمپەکە دەکەن و دوای دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەكە تەواوی ئەو كەسانەی لەنێو ئۆتۆمبیلەكەدا بوون دەستبەسەرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشە ئەمنییە تایبەتمەندەکانمان بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و ئاشکراکردنی بارودۆخی ئەم ئۆپەراسیۆنە شکستخواردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار