کاراسوو: تورکیا نابێت پرۆسەکەدا دوابخات، دەبێت هەنگاو بنێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە رایگەیاند، مامەڵەی ئاکەپە-مەهەپە و بەڕێوەچوونی ئێستای کۆمیسیۆن بە گوێرەی پرۆسەکە نییە و وتی: "بەبێ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئێنتگراسیۆن ناکرێت، ئێنتگراسیۆنی بەو شێوە درێژەپێدانی ئاسمیلەکردن و کۆمەڵکوژییە."
مستەفا کاراسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، کۆبوونەوەکەی ٢٨ی ئابی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە 'کۆبوونەوەیەک کە زۆر دواخرا' وەسف کرد و وتی: "لەم پرۆسەیەدا کە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد گرنگیەکی خۆی هەیە، دەبێت بە شێوەیەکی دروست لە ڕۆڵی سەرەکیی دانوستانکاری ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن.
قەرەسوو ئاماژەی بەوەکرد کە دواخستنی پرۆسەکە جێگەی قبوڵکردن نییە و ڕایگەیاند کە ڕەخساندنی هەلومەرجی ئازاد و چالاک بۆ ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەیە بتوانێ کار بۆ بەرەو پێش چوونی چارەسەری بکات و وتی: "هەر هەنگاوێک کە دوابخرێت مەترسیە" و ئاماژەی بەوەدا کە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد دەبێت چاوپێکەوەتنەکان بەپەلە ئەنجامبدرێن و ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بە تەواوی ڕۆڵی خۆی جێبەجێ بکات.
مستەفا قەرەسو ئەندامی کۆنسەی بەڕیوەبەری کەجەکە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە سووریا، وەڵامی پرسیارەکانی تەلەفزیۆنی مەدیا هەبەری وەڵامى دایەوە.
پاش مانگێک لە ٢٨ی ئاب، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی سەردانی ڕێبەر ئاپۆی کرد. ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە دەکەن؟
پێش ئەوەی باس لە سەر ئەم بابەتە بکەم، سەرەتا بەڕێزدارییەوە هەڤاڵان کەمال، خەیری، عاکیف و عەلی کە لە ڕۆژووی مەردندا ساڵی ١٩٨٢شەهید بوون، بەبیر دێنمەوە. بە دڵنیاییەوە خەون و هیواکانیان بە بەردەوامیدانی تێکۆشانی ئێمە بەدی دێت. شەهید بوونی ئەو هەڤاڵانە هەم بەهای مێژوویی بەرخۆدانی زیندانە، هەم ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانە و بنەرەتی سەرهەڵدانی بەرخۆدانی زیندانە، هەروەها کاتێک بزووتنەوەکەمان کشایەوە، بوو بە پردێکی گرنگ لە تێکۆشانماندا و لە بابەتی یەکگرتنەوە و پەرەپێدانی تێکۆشانماندا ڕۆڵێکی گەورەی بینی. بەم شێوەیە هەمیشە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا یادیان بەرز ڕادەگیردرێت. هەروەها بێریتان ئامەد کە لەم مانگەدا شەهید بوو بە ڕێزدارییەوە بەبیر دێنمەوە. دەیان ساڵ لە تێکۆشانی ئێمەدا ڕەوڵێکی گەورەی بوو، فەرماندەیی کرد، لەسەر هێڵی ئازادی ژن تێکۆشا، هەڤاڵێکی زۆر بەنرخی ئێمە بوو. بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە شەهید بوو. دیسان سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەم. هەروەها یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی گەنجان بە ناوی چیا ڕزگار بە هۆی نەخۆشیەوە شەهید بوو. لە ناو تێکۆشانی ئێمەدا جێگەیەکی زۆر گرنگی هەبوو. به خرۆش و پێشەنگایەتی خۆیەوە، به شداریەکی گرنگی هەم له بزووتنەوەی گەنجان و هەم له تێکۆشانی ئێمەدا بە گشتی نواند. بە حورمەت و ڕێزدارییەوە بەبیری دەێنمەوە.
هەروەک ئێوەش ئاماژەتان پێدا، ئەو دیدارەی کە ٢٨ـی ئاب ئەنجامدرا، دیدارێکی زۆر درەنگکەوتوو بوو. درەنگکەوتنی دیدارەکە بەم شێوەیە، بێگومان مامەڵەی دەسەڵاتی ئاکەپە نیشان دەدات. لە بابەتی لەو شێوەیە گرنگدا؛ ڕێبەرێتی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد، لە بابەتی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەریی پرسی کورددا هەنگاوی زۆر گرنگی نا، ئەو هەنگاوانەی نران کەس چاوەڕێی نەدەکرد و بۆ دیموکراتیزەکردن و چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیا هیوایەکی ئافراند. لە ژینگەیەکی لەم شێوەیەدا درەنگکەوتنی دیدارەکان بەم شێوەیە بێگومان جێگەی قبووڵکردن نییە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ دانوستانکاری سەرەکییە، ڕێبەری گەلی کوردە، نوێنەری پرسی کوردە، نوێنەری دیموکراتیزەکردن تورکیایە. لەبەرئەوەی دیموکراتیزەکردن، بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە ڕوویداوە. هەربۆیە بابەتی دیموکراتیزەکردن تورکیاش بە نوێنەرایەتیی ڕێبەر ئاپۆ، بە تێکۆشانی ئەو، بە دانوستانەکانی ئەو لەگەڵ دەوڵەتدا دەتوانێت بێتە دی. بێگومان تێکۆشانی دیموکراتیک دەیان ساڵە درێژەی پێ دەدرێت، ئەزموونێکی هەیە. تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ١٠٠ساڵە درێژەی هەیە، ئەزموونێکی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای هەموو ئەم ئەزموونانە دەیەوێت تورکیا دیموکراتیک بکات و پرسی کورد چارەسەر بکات. لە بابەتێکی هێندە گرنگدا، لە بابەتی پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیادا کارەکتەرێکی سەرەکی، دانوستانکارێکی سەرەکیە، لێرەدا ڕاستینەیەکی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە ببینێت. لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا دواخستنی دیدارەکە، نیشانەیەکی ئەوەیە کە مامەڵەیەکی جددی لەگەڵ پرۆسەکە ناکرێت. ئێمە بەم شێوەیە لەوە تێدەگەین. هەڵبەتە لە چارەسەریی پرسی کورددا هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، لە بابەتی دیموکراتیزەکردنی تورکیادا هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، لە بابەتی پرسەکانی تری تورکیادا هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ و قسەکانی زۆر گرنگن. هەربۆیە پێویستە مانگێک، ١٥ ڕۆژ ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت بەردەوام دیدار لەگەڵ لایەنە جیاوازەکاندا بکات، دیدار لەگەڵ لایەنە دیموکراتیکەکاندا بکات، لەگەڵ ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەوانان بتوانێت دیدار بکات، پێویستە بتوانێت لەگەڵ سیاسەتمەداران دیدار بکات. لەڕێی ئەم دیدارانەوە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا ڕاستترین ڕێگا، ئەو هەنگاوانە بخرێنە ڕوو کە پێویستە بنرێن. لەبەرئەوەی گفتوگۆ و دیدار، ڕێ و ڕێبازەکان بۆ سەرکەوتن دیاریدەکەن. ئەمەش پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەو پێش دەبات. ئەگەر بەڕاستی دەوڵەت، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بێت، ئەوا پێویستە ئەم دیدارانە هێندە دوانەخەن. دواخستنی بە مانای مامەڵەی ناجددی دێت لەگەڵ پرۆسەکە. لە بارودۆخێکی وادا، کە ئەو هەموو کێشەیە لە تورکیا بوونیان هەیە، کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەو شێوەیە قووڵبوونەتەوە، لە کات و ساتی لەم شێوەیەدا پێویستە دەستوبرد بکرێت و پلان هەبێت. پێویستە لە کاتی خۆیدا هەنگاوی بەپەلە بنرێن. ئەگەر بەو شێوەیە نەکرێت، ئەوکات ڕووندەبێتەوە کە تێگەیشتنێکی دروست بۆ پرۆسەکە نییە، مامەڵەیەکی دروستی لەگەڵ ئەنجام نادرێت. یاخود هەوڵدەدرێت کە سەرقاڵی دروستبکرێت. واتا کاتەکەی درێژی بکەنەوە. ئاشکرایە، کە کاتی هەر شتێک درێژبکرێتەوە، مەترسیدار دەبێت. دیار نییە کە کات چی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. ئەگەر کێشە لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت، ئەو کێشەیە لەوانەیە دوایی پێ بێت، بڕزێت، لەوانەیە بچێتە قۆناغی جیاوازەوە. لەبەرئەوە چارەسەرکردنی کێشەکان لە کاتی خۆیدا، بەم مەبەستەش پەلەکردن لە دیدارەکان، بە تایبەت ڕێدان بە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ زۆر زۆر گرنگە. لەمەوبەدوا مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە پێوەری مامەڵەکردن لەگەڵ پرۆسەکە. بەوەوە دەبەسترێتەوە، ئاخۆ دیدارەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا زیاددەکەن یان نا. هەروەها گرنگترین شتیش ئەوەیە، کە هەلومەرجەکانی کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەمواربکرێنەوە و هەنگاوی ڕوون و ئاشکرا بۆ ئازادیی ئەو بنرێت. هەربۆیە لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە دەکەین.

