سیستمی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەگۆڕێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە سەرەتای ساڵی نوێوە سیستمێكی نوێ بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هاووڵاتییان دەخاتەكار، كە تێیدا دەتوانرێت منداڵ دەستبەجێ دوای لەدایكبوونی كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت.

ئەحمەد حەدید، بەڕێوەبەری رەگەزنامە و زانیاریی شارستانیی عیراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە سیستمێكی نوێ بۆ دروستكردنی كارتی نیشتمانی كاریپێدەكرێت و تێیدا بەشی وردبینی ناوەندی كارا دەكرێت، كە توانای وردبینكردنی مامەڵەی سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی هەیە كە ژمارەیان 328 فەرمانگەیە، لەگەڵ 21 بەشی تۆماركردنی ناوەندی و هەشت نووسینگە لە باڵیۆزخانەی عیراق

ئەوەشی خستەڕو، لە سیستمە نوێیەكەدا خزمەتگوزاری و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان دەستبەردەكرێت، هەروەها تێیدا منداڵ لەدوای لەدایكبوونی دەستبەجێ دەتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ دروستبكرێت، پێچەوانەی سیستمی ئێستا، كە ناتوانرێت كارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی خوار 12 ساڵ دەربهێنرێت.

وتیشی، بەپێی دوایین ئامار، تاكو رۆژی 1ی ئەیلول 46 ملیۆن و 241 هەزار و 111 هاوڵاتی كارتی نیشتمانییان بۆ دروستكراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار