فوئاد حسین: بەغدادو هەرێم نزیکن لە رێککەوتن

19 كاتژمێر لەمەوپێش



فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، لیکتێگەیشتنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان  حکومەتی فیدراڵی  بەرەوپێشچوونی باشی بە خۆیەوە دیووە و نزیکن لە رێککەوتن.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە داهاتە نا نەوتییەکان لەم ڕۆژانەدا  دەگەنە لێتێگەتیشتنی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا بۆ رۆژنامەوانیان فوئاد حسین جەختیکردەوە، کێشەکە بە تەنها پەیوەندیی نەبوو بە نێوانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، یان بە تەنها حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت، بەڵکو کێشە سێقۆڵی بوو، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنە سێقۆڵی بکرێت لە نێوان هەریەکە لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت.

سەبارەت بە مووچەش، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیوادارن لەم دوو رۆژانە کاری لیژنەکان یەکلایی ببێتەوە و رۆژی سێشەممە راپۆرتەکانیان کە پێشکەشی دەکەن بە ئەنجومەنی وەزیران، راپۆرتە ئەرێنی بێت، چونکە لەبەر رۆشنایی ئەو راپۆرتانە بڕیار لە بابەتەکە دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار