ئەم هەفتەیە جارێکى دیکە ڕۆن دێرمر و شەیبانى کۆدەبنەوە

12 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنى سوریا، بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێکى دیکە ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆببێتەوە.

هەرچەندە هێشتا ڕۆژو شوێنى کۆبوونەکەش ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەمە دەبێتە سێیەک کۆبونەوەى ئەو دووبەرپرسە باڵایە، چونکە پێشتر دوو جارکۆبوونەتەوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئیسرائیل و سوریا، تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا لەسوریا پاڵپشتی بۆ ئەم کۆبوونەوەیە دەکات.

پێشتر ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل لە پاریس چاوی بە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کەوت، چەند جارێکیش ئەو وەزیرەى ئیسرائیل سەرکردە ڕۆحییەکانى کۆمەڵگەی دروزەکانی ئیسرائیل کۆبوەتەوە.

کۆتایی مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا پشتیوانى کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیری دەرەوەی سوریا و وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیلی کرد، کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە ئامادەبوونی تۆم باراک نوێنەری فەرەنسا بەڕێوەچوو.

ئەم دیدارە لە دوای گەورەترین هەڵکشانی گرژى و ئاڵۆزى نێوان ئیسرائیل و سوریا هات، کە سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە ئامانج کە کاروانەکانی سوپای سوریا و هەروەها کۆشکی سەرۆکایەتی و بینای وەزارەتی بەرگری لە دیمەشق کردە ئامانج، ئەمەش لە پاشخانی گرژییەکانی سوەیدا.

نوێنەری ئەمەریکا لە سووریا دووپاتی کردەوە کە واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان سووریا و ئیسرائیل هێشتا دوورە، سەرەڕای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بە نێوەندگیری ئەمریکا بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش دەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار