عادل باخەوان: بارزانى وتى هەرگیز ڕۆژئاوا بەتەنها بەجێناهێڵین

7 كاتژمێر لەمەوپێش
لەتۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبوک عادل باخەوان سەرۆکی ناوەندیی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق پەیامێکى بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت: بارزانی لە پاریس پێی وتم هەرگیز ڕۆژئاوای کوردستان بەتەنیا بەجێناهێڵین.
هەروەها وتیشى: پەیامم بۆ خێڵە عەرەبەکانی سوریا ناردوەو و بەڕاشکاوی پێموتوون : گەر هێرشبکەنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان، هەموو هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێگای قامیشلو دەگرینە بەر و خۆیشم یەکێک دەبم لەو پێشمەرگانە.
دەشڵێت: یەکێک لەو بابەتە ستراتیژیانەی کە لەگەڵ بارزانیدا باسمکرد، داهاتووی ڕۆژئاڤای کوردستانبوو. کۆی ئاڵەنگاریەکانمان پێکەوە باسکرد و جەنابیان بەو ڕستەیی سەرەوە کۆتایی پێهێنا و وتی: ڕاستە ڕەنگە ئێمە لە هەندێک خاڵدا جیاوازبین، بەڵام هەرگیز ڕۆژئاوا بەتەنها بەجێناهێڵین.

بابهتی پهیوهندیدار