لەتورکیا دەست بەسەر چەند کەناڵێکى ئاسمانیدا گیرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا، دەست بەسەر "جان هۆڵدینگ"دا گیرا کە خاوەنی کەناڵە دیارەکانی وەک Habertürk و Show TVیە. لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، دەست بەسەر 121 کۆمپانیای سەر بە هۆڵدینگەکەدا گیراوە و بەڕێوەبەرەکانیشی بە "سپیکردنەوەی پارەی ڕەش"، "قاچاخچێتی" و "پێکهێنانی تۆڕی تاوانکاری" تۆمەتبار دەکرێن.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کوچوکچەکمەجە/ئیستانبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ 8 کەس دەرکرد، لەوانەش خاوەنە سەرەکییەکانی هۆڵدینگەکە محەمەد شاکر جان، کەمال جان و کەنعان تەکداغ و بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی ئەیلوولی 2025) دەستگیر کران.
بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 11ـی ئەیلوولی 2025 لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کوچوکچەکمەجە لە ئیستەنبووڵ، بە تۆمەتی "دامەزراندنی رێکخراوی تاوانکاری، قاچاخچێتی، ساختەکاری" و "سپی کردنەوەی پارە" دەست بەسەر جان هۆڵدینگدا گیرا.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کوچوکچەکمەجە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 10 کەس دەرکرد، لەوانە محەممەد شاکر جان، کەمال جان و کەنعان تەکداغ بەڕێوەبەرانی جان هۆڵدینگ. هاوکات دەست بەسەر 121 کۆمپانیای هۆڵدینگەکەدا گیرا، کە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی خەبەرتورک و شۆ تیڤییان تێدایە.
تورگای جینەری کارساز، پار هەموو پشکەکانی خۆی لە جینەر یایین هۆڵدینگ کە خەبەرتورک، شۆ تیڤی و بلومبێرگ ئێچ تی لەخۆدەگرت، بە جان هۆڵدینگ فرۆشتبوو.
"جان هۆڵدینگ" لەلایەن زەمانهان جانەوە لە ساڵی 1972 دامەزراوە. سەرەتا بە بازرگانیی نێودەوڵەتی دەستی پێکردووە و دواتر چووەتە بواری گەشتیاری، وزە و سووتەمەنییەوە. هۆڵدینگەکە لە ساڵانی دواییدا بە کڕینی کۆلێژەکانی دۆغا و دواتریش "جینەر میدیا هۆڵدینگ" قەبارەی خۆی گەورەتر کرد.
Show TV, Show Türk, Show Max, Haberturk.com, Habertürk Radyo, Habertürk TV, Bloomberg HT, Bloomberg TV, Newsweek, FHM, Marie Claire Maison, Marie Claire, Food and Travel, GEO, Mother and Baby ئەو دامەزراوە میدیایانە کە جان هۆڵدینگ بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار کڕیوونیەوە.
Habertürk TV لە (3ـی ئەیلوولی 2001) لەلایەن ئوفوک گولدەمیرەوە دامەزرا. دوای کۆچی دوایی ناوبراو، لە ساڵی 2007 لەلایەن "جینەر میدیا گروپ"ەوە کڕدرایەوە و لە چەند مانگێک لەمەوبەر فرۆشرایەوە بە "جان هۆڵدینگ".
ڕۆژنامەی Habertürk لە (1ـی ئاداری 2009)دەستی بە وەشانی کاغەزی کرد و لە (5ـی تەمموزی 2018)دا کۆتایی پێهات. ئێستا تەنها وەک ماڵپەڕی haberturk.com بەردەوامە.
Show TV لە (1ـی ئاداری 1991) دامەزرا و یەکێکە لە یەکەمین کەناڵە تایبەتەکانی تورکیا. لە ساڵی 2013 لەلایەن سندوقی بیمەی سپاردەکانەوە بە "جینەر گروپ" فرۆشرا. بەڵام دواتر دەستی بەسەردا گیرایەوە و دیسانەوە درایەوە بە "جینەر گروپ". بە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ، جارێکی تر سندوقی بیمەی سپاردەکان دەستی بەسەردا گرتەوە.

