ئیسرائیل سیستمى دژە موشەک دەگوازێتەوە بۆ قوبرس

3 كاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانى تورکیا ئەمڕۆ بڵاویاننکردەوە ئیسرائیل بە بێدەنگی و بەنهێنى وەجبەی دووەمی سیستمى دژە مووشەک و چەند جۆرێکى دیکەى چەک و کەرەستەى سەربازى گەیاندوەتە حکومەت و ئیدارەی قوبرسی یۆنانی، ئەمەش دوابەدوای هەڕەشەکانی تورکیاو زیادبوونى گرژیەکان.
ئیدارەی قوبرسی یۆنانی بەهاوکارى ئیسرائیل سیستەمی بەرگری ئاسمانی "باراک ئێم ئێکس"ی لە سەر خاکی قوبرس جێگیر کردووەو ئامادەکاری دەکات بۆ بەرگریکردن لە بنکەی ئاسمانی خۆی لە پافۆس بە مووشەکەکانی باراک ئێم ئێکس کە لە ئیسرائیلەوە وەریگرتووە.
ئەو سیستمە موشەکانەی بەرگری ئاسمانی لە ئیسرائیلەوە دەگەنە بەندەری لیماسۆڵ گەڕۆکن و وەک سیستەمی بەرگری ئاسمانی نزم پۆلێن دەکرێن. ئەم سیستەمە دەتوانێت لە یەک کاتدا چەندین فڕۆکە بکاتە ئامانج و لە دژی کۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێ فرؤکەوانەکان کاریگەرە. هەروەها ئەو مووشەکانە بەشێکن لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئاسن دۆم"ی ئیسرائیل.
وەزیری بەرگری قوبرس ڕایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەى لە ژێر هەڕەشەی ٤٠ هەزار سەربازی تورکیا لە TRNC دایە و جەختی لەسەر پێویستی بەرنامەی چەکی نهێنی کردەوە.
ئیسرائیل وەجبەی دووەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی باراک ئێم ئێکسی ڕادەست کرد، کە بەشێکە لە سیستەمی "قوببەى ئاسنین" کە چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی قوبرسی یۆنانەوە فەرمانی پێکرابوو.
مووشەکەکانی بەرگری ئاسمانی لە بەرزایەکانى قوبرس کە یەکەم وەجبەیان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو گەیشتە ئەوێ جێگیرکراون، بڕیارە وەجبەى دوەمیش لە دەوروبەری بنکەی ئاسمانی ئەندرێاس پاپاندرۆ لە پافۆس جێگیر بکرێن.
