ئێران داوا دەکات بەکردەوە وەڵامى ئیسرائیل بدرێتەوە نەک هەڕەشە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هەموو چاوەکان لەسەر دەوحەی پایتەختی قەتەرە کە سبەی دووشەممەی داهاتوو میوانداری لوتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بۆ تاوتوێکردنی هێرشە بێ وێنەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوڵەتی قەتەر.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رۆژی شەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی رۆژی دووشەممە میوانداریی لووتکەیەکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات.

ئامانج لە کۆبوونەوەی سەرکردەی ئەو وڵاتانە سەرکۆنەکردن و رەتکردنەوەی ئەو هێرشەی ئیسرائیلە کە هەفتەی رابردوو کردیە سەر قەتەر.

ماجد محەممەد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، وەک ئامادەکارییەک، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی رەشنووسی راگەیێندراوێک ئامادە دەکەن بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر.

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئیسلامی و داوایان لێدەکات لە بەرامبەر ئیسرائیل ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێکبهێنن.

عەلی لاریجانی سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دوێنێ، لە پێش ئەنجامدانى ئەو لوتکەیەی کە سەرۆک کۆماری ئێران تێیدا بەشدار دەبێت، داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد: بەستنی کۆنفڕانسێکی پڕ لە وتار بەبێ دەرئەنجامی کردەیی، وەک ئەوەی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشدا ڕوودەدات، بە شێوەیەکی کاریگەر هاوتایە لەگەڵ دەرکردنی فەرمانی نوێ بۆ هێرشکردنە سەر قەوارەی زایۆنیستی. 

سەرچاوەیەکی ئاگاداری میسری بە ئەلعەرەبی ئەلجەدیدی ڕاگەیاندووە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری تورکیا "بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە نیشانەی نیگەرانی قوڵی میسرە بۆ یەکخستنی هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان سەبارەت بە دەستدرێژی ئیسرائیل و دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، قاهیرە پێی وایە پێویستە لە لوتکەکەدا بڕیارێک دەربکات کە "لەگەڵ قەبارەی دەستدرێژییەکە بگونجێت" و شکۆ بۆ کردەوەی هاوبەشی عەرەبی بگەڕێنێتەوە، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بە گوتەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، لە لوتکەدا چەندین ڕێگەی ئەگەری بۆ بڕیاردان لەبەرچاو دەگیرێن. یەکەمیان ئیدانەکردنی ڕوونی دەستدرێژی ئیسرائیلە بۆ سەر قەتەر، بە پێشینەیەکی مەترسیدار دەزانێت کە سەروەری دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی تێکدەدات. 

دووەمیان هەوڵێکی دیپلۆماسی هاوئاهەنگە لە ناو ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل و بەرپرسیار کردنی ئەو پەرەسەندنە. ئەمە جگە لە ڕێوشوێنە ئابوری و میدیاییەکان، کە ڕەنگە بایکۆتیش لەخۆ بگرێت، بۆ زیادکردنی تێچووی دەستدرێژییەکە. سێیەمیان جەختکردنەوە لەسەر یەکڕیزی و پێویستی تێپەڕاندنی جیاوازییە عەرەبی و ئیسلامییەکان لە بەرامبەر هەڕەشە هاوبەشەکاندا.

رۆژی هەینی، ئیمارات کە یەکێکە لەو دوو وڵاتەی کەنداو کە لە ساڵی 2020 پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە، رایگەیاند کە جێگری باڵیۆزی ئیسرائیلی لە ئەبوزەبی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی بە فەرمی ناڕەزایەتیی پێ بگەیێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار