ئۆجەلان بۆ هۆزە عەرەبەکان: پشتگیرکردنتان لەهەسەدە زۆر گرنگە

2 كاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان نامەیەکی بۆ كەسایەتی و سەرکردەی هۆزەكانی ناوچەی جزیرە، دەیرزور، رەقە و تەبقە ناردووە.
لە نامەکەدا ئۆجەلان رایگەیاندووە: یەکڕیزی و پشتیوانی ئێوە لە کورد لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەیی دیموکراسی گرنگییەکی گەورەیە.
ڕێبەر ئاپۆ لەبەشێکى دیکەى نامەکەى بۆ شیخ و پیرانی هۆزەکانی نیشتەجێی هەرێمەکانی دێرەزۆر، جزیرە، ڕەقە و تەبقا و وتی: "پاڵپشتی و پشتیوانی خوشک-برایەتی و یەکێتی نێوان گەلی کورد و عەرەبم، کە خاوەن بنەمایەکی مێژووییە."
پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیەیە:
"بۆ شێخ و پیرانی هەرێمەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەقە و تەبقا:
دۆستانی هێژا:
لەسەرەتادا بە دڵخۆشی، خۆشەویستی و ڕێزدارییەوە سڵاوتان لێ دەکەم.
یەکێتی و پشتگیریتان لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک هەڵگری مانادارییەکی مەزنە.
ئێوە بەم یەکێتییەتان بناغەیەکی مێژوویی نوێ، کە باوەڕی بە پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب بونیاد دەنێن.
لە دڵی مێژوو و ڕابردووتاندا، لە نێوان هەردوو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەیە. لە قوڵایی مێژوودا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بووە. تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی بە پێشەنگایەتی پێغەمبەر محەمەد، ڕێگەی بە زۆربەی کوردەکان دا بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن. هۆکاری سەرەکی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە. ئەم پەیوەندییە خوشک-برایەتییە لە نێوان ئەو دوو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوام بوو و گەشەی کرد.
ئەم پەیوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوە بەڕێوەی دەبەن لەلایەنێکەوە مێژووییە و لەلایەنێکی دیکەوە کۆمەڵایەتییە. هەروەها خاوەن بناغەیەکی سیاسیشە، هەربۆیە واتا و گرنگییەکی گەورە بەم هەڵوێست و یەکێتییە لە سووریا دەدەن. پشتگیریی لە خوشک-برایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب دەکەم، چونکە بناغەیەکی مێژوویی هەیە.
لەسەر ئەم بنەمایە، خۆمان پێشخست و دیداگامان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی و نەتەوەی دیموکراتیک خستەڕوو. دەبێت هەمووان یەکسان بن، ئازاد بن، پێکەوەبژێن، خۆیان بەڕێوەببەن. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە یەکسانی و دادپەروەریی بونیادبنرێت. دەبێت کورد و عەرەب پێکەوەبژێن. ئەمەش گرێدراوە بە پشتگیرییتان بە قەسەدەوە. پشتگیریتان بۆ قەسەدە هەڵگری واتایەکی گەورەیە.
دۆستانی هێژا:
ئێوە دەتوانن ڕۆڵیکی گرنگ و مێژوویی لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک، ئارام، یەکگرتوو و دادپەروەر بگێرن. گرنگە عەرەب، کورد، سوریان-ئاشووری و هەر کەسێک کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژێت بۆ ئەم برایەتییە مێژووییە تێبکۆشێت.
من بەم هیوا و باوەڕییەوە لەباوەشتان دەگرم.
جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم.
هیوای سەرکەوتن و تەندروستیتان بۆ دەخوازم.
سڵاوی دۆستانە و برایەتی
٢٨ـی تەمووزی ٢٠٢٥
عەبدوڵا ئۆجالان
دوورگەی ئیمراڵی."
