قەتەر سەرکردەکانى حەماسى بۆ شوێنێکى پارێزراو گواستوەتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 ڕۆژنامەى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى لەڕاپۆرتێکدا ئەوە ئاشکرادەکات، دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشەکەى ئیسرائیل، قەتەر هێشتا بێدەنگەو  چارەنووسی بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسى لەو وڵاتە باسنەکردوە.

بەپێى سەرچاوەکانی ئەو ڕۆنامەیەکە ئاشکرایان کردووە: "بەرپرسانى قەتەر دواى هێرشەکە سەرکردەکانى حەمسیان گواستوەتەوە بۆ شوێنێکى نهێنى و پارێزراو رێگە نادەن هیچ جۆرە مۆبایل و تەلەفۆنێکیان پێبێت و ئەوەشیان قەدەغەکردوە کە لەگەڵ کەسانى دەرەوەى ئەو شوێنە پارێزراوە قسەبکەن و پەیوەندى بکەن بەکەسانى دیکەوە. 

لە هەمان کاتدا بەرپرسانى حکومەتى میسر ئاسایش و هێزى ئەمنى زیاتریان بۆ زیاد نەهالا سەرۆکی جیهاد و ئەو کەسانە زیادکردوەو ڕێوشوێنەکانیان توندوتۆڵکردوە لەدەوروبەرى ئەوکەسانەى کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراون و ئیستا لە قاهیرە دەمێننەوە - و پەیامێکی هەڕەشەئامێزیشیان بۆ ئیسرائیل ناردووە. 

سەرچاوە فەلەستینییەکان بانگەشەى ئەوەدەکەن: هاوکێشەکە لەدواى هێرشەکەى قەتەر گۆڕاوە ئیستا  میسر چیتر تەنیا نێوەندگیری نییە، بەڵکو پارێزەری بەرپرسانى باڵاى حەماسە.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە هێرشە شکستخواردووەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەماس لە دەوحە وایکردوە میسر ڕێوشوێنی ئەمنی بێ وێنەی لە دەوری بەرپرسانی باڵای فەلەستین لە قاهیرە بگرێتەبەر - لەنێویاندا ئەوانەی لە گرێبەستی گۆڕینەوەی بارمتەدا ئازادکراون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای هەواڵگری میسر سیستەمی بەرگریی لە دەوری بەرپرسانی باڵای حەماس و جیهادی ئیسلامی کە لەو وڵاتەن بەهێزتر کردووە. 

لە ناوە دیارەکان: زیاد نەحەلە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی، و شانبەشانی ئەویش فەلەستینیەکان کە بە بارمتە ئازاد کران و لە میسر وەرگیراون لە چوارچێوەی ڕێکخستنە تایبەتەکانی مانەوە.

زیاد نەهالە تەمەن 72 ساڵ، لە دایکبووی شاری خان یونس، لە ئێستادا بە یەکێک لە کەسایەتییە باڵا و کاریگەرەکانی گۆڕەپانی فەلەستین دادەنرێت. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی کاری کردووە.

لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە، نەهالە لە ئێستادا وەک ئامانجی ژمارە سێ بۆ تیرۆرکردن، لە دوای سەرکردە باڵاکانی حەماسەوە ڕیزبەندی کراوە. هەروەها ئەمریکا بە "تیرۆریستێکی باڵای جیهانی" پێناسەی دەکات و تەنانەت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پاداشتی ملیۆنان دۆلاری پێشکەش کردووە بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی.

لەلایەکى دیکەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل دەستبەرداری ئامانجی نەهێشتنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس نەبووە، گرنگ نییە سەرکردە باڵاکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە کوێدا خۆیان حەشارداوە. 

ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی "ئەوان گرنگی بە خەڵکی غەززە نادەن. ئەوان ڕێگرییان لە هەموو هەوڵەکانی ئاگربەست کردووە بۆ ئەوەی شەڕەکە تا کاتێکی نادیار ڕابکێشن". "ڕزگاربوون لێیان، بەربەستی سەرەکی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لادەبات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار