لە لوتکەى دەوحە هێرشەکەى ئیسرائیل ئیدانەدەکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕۆژنامەى شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردەوە لە کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەى ئەمڕۆى لوتکەى دەوحە لەبەیاننامەی کۆتاییدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بە توندی شەرمەزارو ئیدانەى دەکات، بەڵام ڕێوشوێنی سزای دژ بە تەلئەبیب ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە، لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر دەوحە، لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت. چەندین سەرکردەى وەک ئەردۆغان و سودانی و پزیشکیان بەشداریی تیادا دەکەن. داواش دەکرێت، "ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە دژی ئیسرائیل دروست بکرێت".

سەرچاوە ئاگادارەکان بەڕۆژنامەى شەرق ئەلئەوسەتیان ڕایانگەیاندووە، ئەو ڕەشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کە لەلایەن سەرکردە عەرەبی و ئیسلامییەکانەوە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەیاندا لە دەوحە تاوتوێی دەکرێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر سێشەممەی ڕابردوو بە توندی شەرمەزار دەکات، بەڵام ڕێوشوێنی سزای دژ بە تەلئەبیب ناگرێتەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل پەرەسەندنێک پێکدەهێنن کە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکات و دەستدرێژییەکە نوێنەرایەتی هێرشکردنە سەر هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات.

ماجید بن حەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ رایگەیاند، "لوتکە نائاساییەکە گفتوگۆ سەبارەت بە رەشنووسی راگەیەندراوێک دەکات، لەبارەى ئەو هێرشەی کرایەسەر قەتەڕ، کە رۆژی یەکشەممە لە لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی و ئیسلامی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت".

سەبارەت بە پرسی فەلەستین و شەڕی غەززە، بەیاننامەکە کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە پەسەند بکرێت، هۆشداری دەدات لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ سەپاندنی فایت ئەکۆمپلی نوێ لە ناوچەکە یان ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان، بەو جۆرە کارانە بە تاوانی جەنگ و پاکتاوی نەتەوەیی دەزانێت.

لە بەیاننامەکەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژییە، هاوکات پابەندبوون بە دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەبی دووپات دەکاتەوە. ستایشی ڕۆڵی قەتەر، میسر و ئەمریکا دەکات لە هەوڵەکانی نێوەندگیری، هەروەها هەوڵەکانی سعودیە و فەرەنسا بۆ دامەزراندنی "چارەسەری دوو دەوڵەت"، هاوکات ئاماژە بە "جاڕنامەی نیویۆرک" دەکات کە پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکات.

بەگوتەی ماجید بن حەمەد، بەڕێوەچوونی لوتکەکە رەنگدانەوەی پشتیوانیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ قەتەڕ پیشاندەدات، بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل کە شوێنی نیشتەجێبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحە کردە ئامانج.

دۆحە رۆژى یەکشەممە میوانداری کۆبوونەوەیەکی ئامادەکاری بۆ وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی ٥٧ وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەشنووسی بەیاننامەیەک کرا سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر کە بارەگای نیشتەجێبوونی چەند سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسی لە دۆحە کردە ئامانج.

وه زاره تی ده ڕه وه ی قه ته ڕ دووپاتی کرده وه که لوتکه ی به په له ی عه ڕه ب و ئیسلامی گوزارشت له هاوپه یمانی عه ڕه ب و ئیسلامی ده کات له به ڕامبه ڕ ده ستدرێژییه کانی ئیسرائیل.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار