ئۆجەلان: ئیمرالیم لە ئەوروپا پێ باشترە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە دوایین دیداریدا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی، داوای لەو گەنجانە کرد کە کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا، ئەگەر دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. لەو دیدارەدا ئۆجەلان وتی: لە ئیمرالی دەمێنمەوە بەڵام ناچمە ئەوروپا.
شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەل، دوای ماوەیەکی زۆر لە ٢٨ی ئاب، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی جۆری Fی ئەمنی باڵای ئیمرالی کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاند و باس لەوەش کرا کە زۆر پرس گفتوگۆیان لەسەر کراوە. ڕاگەیەندرا کە لە میانی دیدارەکەدا عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵسەنگاندنی گرنگی سەبارەت بە کۆچکردنی گەنجان بۆ ئەوروپا کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، ئەوانەی بەرەو ئەوروپا دەڕۆن، پێویستە ژیانی خۆیان لە وڵاتی خۆیان بنیات بنێن و زێدی خۆیان بەجێنەهێڵن.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕەخنەی لە خەڵکی ئورفا و ئاگری و شارەکانی دیکە گرت کە نایانەوێت لە ناوچەکەیان بمێننەوە و ڕایگەیاند کە ئەمە دەرئەنجامی سیاسەتی بە ئەنقەست دەرکردنە لەو خاکە.
باس لەوەش کرا کە عەبدوڵڵا ئۆجالان لەمیانی دیدارەکەدا ڕایگەیاندووە کە پێویستە بە قووڵی و بە وردی باس لە هۆکارەکانی وازهێنان و دوورکەوتنەوە لە خاکی وڵات بکرێت.
باس لەوەش کراوە کە ئۆجەلان لەمیانی دیدارەکەدا وتی: "من ئیمرالیم پێ باشترە، بەڵام هێشتا ناچمە ئەوروپا، بەڕوونی دەیڵێم؛ دەبێت قەرزەکانیان بدەنەوە بۆ خاک و کولتوورەکەیان. هانیان دەدەم بۆ ئەو کارە. یەکێک لە ئامانجەکانم لەم پرۆسەیەدا گەڕانەوەیە بۆ وڵات لە دەربەدەرییەوە وەک مرۆڤی شایستە".
هەروەها ئاماژە بەوە کرا کە ئۆجەلان لەم دیدارەدا پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە کورد لە ئەوروپا پێویستە زمان و کولتوور و کۆمۆنەکانی خۆیان دابمەزرێنن.

