ئیسرائیل ئامادەكاری دەكات بۆ گەڕێكی نوێی جەنگ لەگەڵ تاران

3 كاتژمێر لەمەوپێش



رۆژنامەی الشرق الاوسط بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل ئاشكرایكردووە: وڵاتەكەی خۆی بۆ گەڕی تری جەنگ لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات، بەهۆی چاوەڕوانییەکانی بە روودانی پێشهاتی كتوپڕ، کە پێویستی بە پەرەپێدانی سیستەمی بەرگری و شەڕکردن دەبێت.

ئامیر بارام، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هۆشداری داوە لەوەی وڵاتەکەی لە داهاتوودا روبەڕوی گەڕی زیاتری جەنگ لەگەڵ ئێران دەبێتەوە، سەرەڕای ئەوەی گەڕی یەكەمی جەنگەكە بە سەركەوتنێكی روون ئیسرائیل كۆتایی هاتووە، بەڵام گەڕی  تری جەنگى دەبێت لە دژی ئێران.

بارام وتويەتی: جەنگی (12) رۆژە بە سەرکەوتنێکی روون بۆ ئیسرائیل کۆتایی هات، بەڵام جەنگ كۆتایی نەهاتووەو گەڕی تری بەدوادا دێت دژی ئێران.

راشیگەیاندووە: سەركردەكانی رژێمی ئێران ون نەبوون؛ بەڵكو هەست بە سوكایەتی دەکەن، هەر بۆیە بڕە پارەیەکی زۆر دەڕژنە ناو کەرتی بەرگری و خێراترکردنی هەنگاوەکانیان بۆ بونیاتنان و بەهێزکردنی هێزی سەربازی.

بەوتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلیە: بۆپاراستنی باڵادەستی سەربازی، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل کار لەسەر سێ پێوەرەى زەمەنی دەکات: لە کورتخایەندا: هاوردەكردن و كڕین چەك؛ لە مامناوەنددا: باشترکردنی ئامادەیی بۆ دەیەی داهاتوو؛  لە درێژخایەندا: پەرەپێدانی سیستەمی چەک، کە توانای گۆڕینی یاساکانی یارییەکەی هەبێت لە گۆڕەپانەکانی داهاتوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار