بریندارانى پەیجەرەکان هێشتا چارەسەر وەردەگرن

4 كاتژمێر لەمەوپێش
زەینەب پێشتر کۆمپانیایەکی پلاندانانی بۆنە و ئاهەنگەکانی لە بەیروت بەڕێوەدەبرد، بەڵام ماوەی ساڵێکە چەندین نەشتەرگەری بۆ دەکرێت بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی لە دەستی ڕاست و چاوەکانی ماونەتەوە.
17ی ئەیلوولى ساڵى ڕابردوو، پەیجەرەکان لە سەرانسەری لوبنان دەستیان بە زەنگلێدان کرد و دوای چەند چرکەیەک تەقینەوە. تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەرەکە دوگمەی وەرگرتنی پەیامەکەشی لێ نەدابا، پەیجەرەکە دوای ماوەیەک هەر دەتەقییەوە.
لەتەقینەوەکان ٣٩ کەس کوژراون و زیاتر لە سێ هەزار و ٤٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، کە لە نێویاندا منداڵ و خەڵکی سڤیل لە کاتی تەقینەوەی ئامێرەکاندا لە نزیک ئەو ئامێرانە بوون و ئەندامی ئەو گرووپە نەبوون کە ئێران پاڵپشتی دەکات.
زەینەب کە ئێستا تەمەنی ٢٧ ساڵە، لەنێو بریندارەکاندا بوو، ئەو کچە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە ماڵەوە کاردەکات، کاتێک پەیجەرێکی خزمەکەی زەنگێکى لێدا وەک ئەوەی پەیامێکی پێبگات، دواتر تەقیوەتەوە بەبێ ئەوەی تەنانەت دەستی لێبدات. هەرچەندە لە هۆش خۆی نەچووە، بەڵام بە سەختی لە دەموچاو و دەستی بریندار بووە.
ساڵی ڕابردوو زەینەب 14 نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا کە بەشێکیان لە ئێران بوون و حەوت نەشتەرگەری جوانکاری دیکەی ماوە بۆ تەواوکردن. پەنجەکانی دەستی ڕاستی لەدەستداوە و لەسەدا ٩٠ی بینینی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "چیتر ناتوانم بەردەوام بم لە دیزاین، چونکە دیدگاکەم لەسەدا ١٠یە، انشااللە ساڵی داهاتوو دەبینین کام پسپۆڕی زانکۆ گونجاوە بۆ گەرانەوەى بیناییم، بۆیە دەتوانم بەردەوام بم.
تەقینەوەی پەیجەر و واکی تۆکی شەڕێکی وێرانکەری نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لێکەوتەوە، کە بووە هۆی وێرانکردنی ناوچە بەرفراوانەکانی لوبنان.
ئیلیا جرادی، ئەندامی پەرلەمان و پزیشکی چاو، دەیان نەشتەرگەری بۆ ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە لە تەقینەوەکانی باغردا برینداربوون و ڕایگەیاندووە، هەندێک حاڵەت پێویستیان بە چارەسەری تەواوی ژیان دەبێت.
ناوبراو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: "زۆربەیان ئەمساڵ پێویستیان بە چەندین نەشتەرگەری دەبێت، پێشتریش چەندین نەشتەرگەریمان ئەنجامداوە. زۆربەیان تا کۆتایی ژیانیان پێویستیان بە چاودێری بەدواداچوون دەبێت. پێموانییە گەشتی چارەسەرکردن لە هیچ خاڵێکی دیاریکراودا بوەستێت؛ بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو حاڵەتێک حاڵەتێکی مرۆیی بووە، بەتایبەتی کاتێک ڕووبەڕووی منداڵ یان ژن دەبینەوە و لێت دەپرسن چیمان بەسەر هاتووە؟" تۆ ناتوانی وەڵامیان بدەیتەوە”.
وتەبێژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای دوو مانگ لە تەقینەوەکان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشەکە هەڵکردووە.
لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل بارێکی بچووک بەڵام زۆر تەقینەوە لە تەقەمەنی پلاستیکی بە تەقێنەرەوە لەناو هەزاران پەیجەردا شاردوەتەوە کە گروپەکە کڕدراون.
ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەقینەوەکانی ئەو کاتەی بە "شۆککەر" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەرییەکانیان لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی "قبووڵ ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنی هەزاران کەس لە یەک کاتدا بەبێ ئەوەی زانیاری ورد لەسەر ئەوە بزانرێت کێ ئامێرەکانی هەڵگرتووە یان شوێنی ئەوان "پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە".

