سەرکردەیەکی حەماس وردەکاری هێرشەکەى دەوحە دەگێڕێتەوە
.jpg)
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ( حەماس ) ڕایگەیاند، شاندی دانوستانکار لەگەڵ بەشێک لە ڕاوێژکارەکانیدا خەریکی لێکۆڵینەوەو ئامادەکاری بوون بۆ وەمدانەوەى پێشنیازی ئەمریکا ئیسرائیل هێرشى کردوەتەسەریان و هەوڵیداوە ( تیرۆر)یان یکات لە دەحەی پایتەختی قەتەر هەفتەی ڕابردوو.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە غازى حەمەد پشتڕاستیکردەوە، هێرشەکە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە ڕوویداوە و کاتێک ئامادەبووان دەنگی موشەکەکانیان بیستووە، بۆیان دەرکەوتووە کە هەوڵی تیرۆرکردنیان دەدرێت.
ئەم سەرکردانە خوویان بە دەنگی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گرتبوو، ئەمەش وایکرد کاردانەوەی خێرایان هەبێت بەرامبەر بەو دۆخە و بەخێرایی ناوچەکە بەجێبهێڵن، کە لە ماوەی کەمتر لە خولەکێکدا بە نزیکەی ١٢ مووشەک بەر شوێنەکە کەوتوە ئەمەش بەوتە ئەو سەرکردەیەى حەماس کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە.
عازى حەمەد دۆخەکەی بەزۆر سەخت ناوبردو وتی: سەرکردە بەئامانج گیراوەکان توانیان بە خێرایی شوێنى بۆردومان و کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەشکرد، حەماس سەرەڕای ئەم پێشهاتانە، هاوبەشی ئەمریکا لە لەناوبردنی شاری غەززە لەلایەن داگیرکاری ئیسرائیل و لەناوبردنی ژیان لە کەرتی و پاکتاوکردنی نەتەوەیی بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوێناوییەکانی ڕەتناکاتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمانە "ئێستا هەمووان ناسراون".
ئەو سەرکردەیەى حەماس ڕایگەیاند کە پایتەختی عەرەبی و ئیسلامی "ئێستا کۆبوونەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە بەربەری و فاشیستە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە دەحە ڕوویدا "دووپاتیدەکاتەوە کە قاهیرە، ڕیاز ، بەغدا و عەمان دوور نین لەم ئاژاوە شێتانەیەی ئیسرائیل کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت".
ئەو ئەم دۆخەی بە "تاقیکردنەوەی ئاسایش و کەرامەتی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی" زانیوە و ڕایگەیاندووە "پێویستە وڵاتان هەڵوێستیان هەبێت لە وەڵامی خۆبەزلزانینی بنیامین ناتانیاهۆ، کە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە داواکراوە، کە بە ئاشکرا باس لە گۆڕینی ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات ، بەیروت و دیمەشق بۆردومان دەکات و بە ئاشکرا هەڕەشەی بۆردومانکردنی هەموو پایتەختێکی عەرەبی دەکات".
داوای لە عەرەب و موسڵمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد نەک تەنها فەلەستینییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان بخەنە سەر شانی خۆیان و هەنگاوی جددی بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم خۆبەزلزانین و بێڕێزییە، دوای ئەوەی ئیسرائیل چیتر لە هیچ هێڵێکی سووردا نەوەستا و بە بۆردومانکردنی دۆحە سەلماندی کە ئاشتی و پێکەوەژیانی ناوێت، بەڵکو "هەوڵدەدات ئاشتی بە زۆر و قسەی ناشرین بسەپێنێت".
غازى حەمەد جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکییەکان بەشێوەیەکی جددی ڕۆڵی نێوەندگیرییان نەگێڕاوە، بە ئاماژەدان بە بەردەوامی خۆدزینەوەیان لە بەرپرسیارێتی، هاوبەشییان لەگەڵ داگیرکەران لە ئەنجامدانی جینۆساید و کوشتنی دانوستانکاران و دابینکردنی چەکیان بۆ داگیرکەران بۆ کوشتنی فەلەستینییەکان، باسی قسەی بەردەوامی ترەمپ لە کردنەوەی دەروازەکانی دۆزەخ بەسەر غەززەدا ناکرێت.
بە پشتبەستن بەو ڕاستیانە، حەمەد ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا نەبوونی متمانەی خۆی لەم نێوەندگیرییەدا پشتڕاستکردووەتەوە و هیچ بوارێکی بۆ عەرەبەکان نەهێشتۆتەوە کە وەک نێوەندگیرییەکی ڕاستگۆیانە پەیوەندییان پێوە بکات و خۆی بە "هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل لە کۆمەڵکوژی فەلەستینییەکان" حوکم داوە.
لە وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ لە دژی زیانگەیاندن بە زیندانیانی ئیسرائیل، حەمەد وتی بزووتنەوەکە "رێنمایی لە ترەمپ وەرناگرێت و گرنگی بە هەڕەشەکانی نادات، بەڵکو لە چوارچێوەیەکی ئایینی و یاساییدا کاردەکات". جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوانەی بە شێوەیەکی دڕندانە بۆردومانی غەززە دەکەن، ئەوانەن کە مەترسی لەسەر ژیانی زیندانییەکان دروست دەکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ترەمپ هەمیشە لە لایەنی هەڵەدا بووە، چونکە پاڵنانی ئیسرائیلی نەکردووە بۆ وەرگرتنەوەی دیلەکانی بە شێوەیەکی دروست، بەڵکو پاڵی پێواوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە شەڕەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە هاوبەشی لایەنی ئەمریکی لەم شەڕەدا و جددی نەبوونی لە هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەمە یەکەم دەرکەوتنی حەمەد لە دوای ئەو هێرشەی کە شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە لە ٩ی ئەم مانگە کردە ئامانج و لە ئەنجامدا سەربازێکی قەتەری و پێنج فەلەستینی کوژران.

