شێخی دروزەکان: سوپاسی ئیسرائیلم كرد چونكە پارێزگارییان لێكردین

2 كاتژمێر لەمەوپێش
حیکمەت هیجری، شێخى یەکتاپەرستانی دروزەكان لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا، دانوستان لەگەڵ دیمەشق رەتدەكاتەوەو دەڵێت: چارەسەرکردنی قەیرانی پارێزگارەكەیان پێویستی بە گۆڕانکاری ریشەیی هەیەو ئەوەی روویدا پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی هەیە.
هیجری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (الحدث)، وتی: هەست بە ئازارێکی قوڵ دەکەم بەهۆی شەرمەزارنەکردنی ئەوەی لە سوەیدا روویاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد: سوپاسی ئیسرائیلم کرد لەبەر ئەوەی بەرگرییان لێکردین و پارێزگارییان بۆ فەراهەم کردین.
راشیگەیاند: ئێمە تووشی پێشێلکاری بووین و ناچاریان کردین هاوپەیمانی هەر لایەنێک بکەین بۆ رزگارکردنمان، جەختیشكرد لەوەی، مەحاڵە لەگەڵ خوێنڕشتن ئاشت ببنەوە.
هیجری، داوای دەستورێکی نوێ و حکومەتێکی كرد کە هەموو سوورییەکان بپارێزێت، وتیشی: حکومەت لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا هەموو پردەکانی متمانەی لەناوبردووە.

