سودانى: دیدگای 2050 پەیامی عێراقە بۆ جیهان بڕیاری هەڵسانەوەی داوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، دیدگای 2050 پەیامی عێراقە بۆ جیهان کە بڕیاری داوە پێگەی مێژوویی خۆی بگەڕێنێتەوە. 

 ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنفرانسى دیدگاى عێراق تاوەکوساڵى ٢٠٥٠ وتارێکى پێشکەشکرد، تیایدا ئەوەى خستەڕوو دیدگای عێراق 2050 نوێنەرایەتی ڕێبازێکی نیشتمانی گشتگیر دەکات کە دەوڵەت لەگەڵ دامەزراوەکانی، کەرتی تایبەت، زانکۆکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، گەنجان تێیدا بەشدارن. هاوکات پەیامێکە بۆ جیهان کە عێراق دەستیکردووە بە سەرهەڵدان و وەرگرتنەوەی ڕۆڵی خۆی وەک هێزێکی بەرهەمدار و کاریگەر بەرەو ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی". 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاڕاستەی گشتی دیدگای عێراق 2050 بریتییە لە داپۆشینی کەرتە جیاوازەکان و چارەسەرکردنی بۆشایی و ناهاوسەنگییە پێکهاتەییەکان لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا".

سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستەڕوو دیدگای ٢٠٥٠ کاردەکات بۆ دوورکەوتنەوە لە قەیرانەکان یان کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانیان، و پلاندانانێکی چالاکانە بۆ مەترسییە ئەگەرییەکان، چونکە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ناتوانن پێداویستییەکانی وەڵامدانەوە و پاراستن دابین بکەن". 

سودانى وتى: گرێبەستێکی ڕاوێژکاری لەنێوان وەزارەتی پلاندانان و کۆمپانیای ڕاوێژکاری بۆ پڕۆژە گەورەکان (KBR) واژۆ کراوە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغەکانی گۆڕانکاری بەپێی دیدگای عێراق 2050".

کاردەکەین بۆ ئەوەی عێراق ببێتە دەروازەیەک بۆ 20%ی بازرگانی ئاسیا بۆ ئەوروپا، لە ڕێگەی پرۆژەی بەندەری فاو و ڕێگای گەشەپێدان"، ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ملیۆنێک و نیو هەلی کار دەڕەخسێنێت و 70%ی خۆبژێوی خۆراک و ئاو و وزە بەدەستبهێنێت لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە سەوزەکانی بەردەوام".

مەراسیمی دیدگای 2050ی عێراقی بەرەو گەشەپێدان و داهاتوو  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکى بەرفراوان لە سەرکردەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان و سەرۆکی دەزگاکانی حکومەت و نوێنەرانی کەرتی تایبەت و باڵیۆز و دیپلۆماتکارانی دەرەوە و نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ستایشی "هەوڵەکانی لیژنەی ستراتیژی نیشتمانی لە ئامادەکردنی ئەم دیدە کرد، کە حکومەت دەستپێشخەری کرد لە پێکهێنانی یەکەم چەمکەکانی بۆی لە مانگی ئازاری 2023ەوە، هەروەها بە گرنگیدان بە میحوەرە نیشتمانییە سەرەکییەکان، دیارترینیان دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی بەرهەمدار و زیندوو، ئابوورییەکی گەشەپێدانی سەروەری هەمەچەشن و بەردەوام، حکومەتێکی زیرەک و عەقڵانی، پێگەیەکی هاوسەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، و کردنی گەنجان بە تەرکیز و ئامانج لەلایەن". پشت بەستن بە دەزگاکانی بەدواداچوونی دیجیتاڵی و میکانیزمەکانی دارایی درێژخایەن لە هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت، و هاوکاری نێودەوڵەتی کاریگەر."

سەرۆکی حکومەت ڕوونیشیکردەوە، "حکومەت لەسەرەتای ئەمساڵ تیمی نیشتمانی پێکهێنا، بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ڕاوێژکاری، و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ کارکردن لەگەڵ پەیمانگای جیهانی ماکینزی بۆ پەرەپێدانی دیدێکی نیشتمانی گشتگیر و پێشنیارکردنی بەرنامە و چارەسەر بۆ هەمەچەشنکردن و داڕشتنەوەی ئابووری عێراق، بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، زیادکردنی بەشداریی کەرتی تایبەت، بەدەستهێنانی گەشەی بەردەوام، و سوودوەرگرتن لە ئەولەویەتەکانی پلانی گەشەپێدان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار