خەڵکی غەززە ماڵئاوایی لە ماڵە ڕوخاوەکانیان دەکەن

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا،  زیاتر لە 20 تاوەری نیشتەجێبوونیان لە شاری غەززە ڕووخاندووە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لەلایەن حەماسەوە بەکاردەهێنرێن. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت  50 "تاوەری تیرۆریستان" ڕووخێنراون.

ئەم هەڵمەتە نوێیەى ئیسرائیل سەدان کەسی ئاوارە کردووە. هەر لەو ماوەیەدا هێزەکانی ئیسرائیل ناوچەگەلێکیان لە گەڕەکەکانی زەیتون، توفە، شوجاییە، شێخ ڕەدوان و چەندانی دیکە ڕووخاندووە، بەپێی وتەى زیاتر لە دە هاوڵاتى کە قسەیان لەگەڵ ئاژانسى ڕۆیتەرز کردووەو وێنە مانگە دەستکردەکان دەرکەوتوەو پێداچوونەوەی بۆ کردووە، وێرانبوونی دەیان باڵەخانە لە شێخ ڕەدوان لە مانگی ئابەوە نیشان دەدەن.

ڕەئیس یەکێک لەو هاوڵاتیانەى قسەیکردوە دەلێت: هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات شاری غەززە بەجێبهێڵم، بەڵام تەقینەوەکان ناوەستن، ناتوانم مەترسی لەسەر منداڵەکانم دروستبکەم، بۆیە شتەکانم کۆدەکەمەوە و بەرەو باشوور دەڕۆم". ئەو  بەڵێنیدا لە کەرتی غەززە بمێنێتەوەو وتی: ئەگەر هەڵبژاردنی هەر وڵاتێکی جیهانم پێبدرێت، غەززە هەڵدەبژێرم.

ڕەیس ترسی ئەوەی هەیە کە ئامانجی ئەو وێرانکارییە ئاوارەکردنی هەمیشەیی دانیشتوانی شاری غەززە بێت، ئەمەش بۆچوونێکی هاوبەشی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانە. 

مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو، بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە بەم زووانە زۆربەی کەرتی غەززە "بە تەواوی لەناودەچێت"، دانیشتووانەکەی لەناو زەوییەکی تەسکدا لە نزیک سنووری میسردا ماونەتەوە.

ئیسرائیل لە کاتی هێرشەکەدا سەرجەم هاوڵاتیانی مەدەنی لە شاری غەززە هۆشداری داوە کە چۆڵى بکەن. هەفتەی ڕابردوو دەروازەیەکی بۆ باکووری غەززە داخست، بەمەش ئەو خۆراکە کەمەی کە لە ئێستاوە بۆ ناوچەکە سنووردار بووە.

لە بەیاننامەیەکدا، وتەبێژی کۆمسیۆنەکە، تەمین ئەلخیتان، ڕایگەیاندووە، هەڵمەتێکی وەها بە ئەنقەست بۆ گواستنەوەی دانیشتووان پاکتاوی نەتەوەیی پێکدەهێنێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ڕۆیتەرزدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، حەماس "ژێرخانی ژێرزەمینیی" لە ژێر تاوەری مەشتەهادا هەیە، کە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئیسرائیل بەکاریدەهێنێت.

بەپێی دوایین زانیارییەکانی ناوەندی مانگە دەستکردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنانەت پێش هێرشی ئێستا بۆ سەر شاری غەززە، نزیکەی لەسەدا ٨٠ی بیناکانی غەززە- نزیکەی ٢٤٧ هەزار و ١٩٥- لە سەرەتای شەڕەکەوە زیانیان پێگەیشتووە یان وێران بوون. ئەمەش ٢١٣ نەخۆشخانە و ١٠٢٩ قوتابخانە دەگرێتەوە. داتاکان لە مانگی تەمموزدا کۆکراونەتەوە.

ئەو دانیشتووانەی کە ڕۆیتەرز چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کردووە، ڕایانگەیاندووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشی زەمینی، سوپا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژانە تا ١٢ ماڵی لە گەڕەکەکانی زەیتون، توفە و شوجەیەدا وێران کردووە.

ئەمجەد شاوا، بەرپرسی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستینی لە غەززە، مەزەندەی کردووە کە زیاتر لە ٦٥%ی بینا و ماڵەکانی شاری غەززە لە کاتی شەڕدا وێران بوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە. وێنەی مانگی دەستکردی چەند گەڕەکێک دەریدەخات کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیانێکی بەرفراوان بەر جەرگەی شارەکە کەوتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار