سعوودیە بە سەدان ملیۆن دۆلار هاوکاری یەمەن دەکات

13 كاتژمێر لەمەوپێش



لەژێر ڕێنمایی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز  شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی سعودیە، سعودیە بڕی 368 ملیۆن دۆلاری دیکەی هاوکارى حکومەتى یەمەن دەکات ئەمەش وەک پاڵپشتی بۆ گەلی یەمەن لە ڕێگەی بەرنامەی سعودییەوە بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەى سعودیەدا ئەوەى ڕوونکردەوە کە ئەو پاڵپشتییە لە وەڵامی بانگەوازێکی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتیی یەمەن، دوکتور ڕەشاد محەمەد ئەلعەلیمی و وەک پشتڕاستکردنەوەی بەردەوامی پاڵپشتی سعودیە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن و حکومەتی یەمەن بووە.

پشتگیرییەکە بریتییە لە بودجەی حکومەت و وەرگیراوەکانی نەوت و بودجەی کارپێکردنی نەخۆشخانەی شازادە محەمەد بن سەلمان لە عەدەن، بەگوێرەی حوکمڕانی کە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی یەمەن دەکات بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان.

موعەمەر ئەلئەریانی، وەزیری ڕاگەیاندنی یەمەن بە شەرق ئەلئەوسەتی ڕاگەیاند: ئەم پاڵپشتییە داراییە بەخشندەیە نوێنەرایەتی وڵاتێکى سەرەکی دەکات بۆ بەهێزکردنی توانای حکومەتی یەمەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە هاوڵاتیان، دیارترینیان پێدانی مووچە و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکانە، بەمەش بەشداری دەکات لە گەڕاندنەوەی متمانە لەنێوان هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

حکوومەتی یەمەن کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدا دەنرێت، لە ساڵانی ڕابردوودا لەگەڵ داڕمانی دراوی ناوخۆیی و گرانی تێچووی بژێوی ژیان، کە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ەوە بەردەوامە، لە خەباتدایە، لەو کاتەدا حوسییەکان بە پاڵپشتی ئێران، دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختدا گرت و عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار