بەمنزیكانە نەوتی هەرێم رەوانەی توركیا دەكرێت

7 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە راگرتنی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆری کەرکوک – جەیهانەوە، بەغداد نزیکە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، ئەوەش دوای لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان.

سەباح سوبحی ، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەردەوامن و نزیکە، هەروەها رێککەوتنێکی سیاسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە زووترین کاتدا.

سەباح سوبحی، بە رۆژنامەی "العربي الجدید"ی وتووە: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە زۆر نزیکە، لە هەنگاوێکدا كە رەنگە کۆتایی بە گرێیەك بهێنێت دوو ساڵە و نیو لە نێوان بەغدادو هەولێر بەردەوامبوو، کە گەورەترین بەربەستی بەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو.

رونیشیکردووەتەوە: حکومەت نەرمییەکی روونی نیشانداوە لە جێبەجێکردنی داواکاریی کۆمپانیا نەوتییەکان، بە دابینکردنی گەرەنتی یاسایی و دارایی پێویست بۆ پاراستنی مافەکانیان، ئەمەش رێژەی لێکتێگەیشتنەکانی بۆ زیاتر لە (90%) بەرزکردووەتەوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، لانیکەم  (230) هەزار بەرمیلی رۆژانە دەگەڕێنێتەوە بۆ بازاڕەكان، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی دارایی عێراق و هەرێم دەبێت، بەشداریش دەبێت لە بەهێزكردنی سەقامگیری ئابوری و پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار