هەسەدە: هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوامە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕاگەیاند، هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بەردەوامە و ئەوانیش سوورن لەسەر ئۆپەڕاسیۆنەكانیان لە دژی داعش.

ئەبجەر داوود، وتەبێژی هەسەدە لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانی لە حەسەكە رایگەیاند، لە 8ـی كانوونی یەكەمی 2024ـەوە تا ئێستا، داعش 153 جار هێرشی كردۆتە سەر هێزەكانی هەسەدە.

هەروەها ئاشكراشی كرد لە هێرشەكانی داعشدا 30 شەڕڤانیان شەهید بووە و 12 شەڕڤانیش بریندار بوون هەروەها 6 هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشەكانی داعشدا گیانیانلەدەستداوە.

لە بەردەوامی قسەكانیدا، ئەبجەر داوود وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردسات نیوز دایەوە و وتی، ئەوان ئارامی و سەقامگیری هەموو سوریایان دەوێت و بۆ ئەم مەبەستەش دانووستانەكانیان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە.

ئەبجەر داود ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە ناشرینكردنی هەسەدە بڵاو دەبنەوە، پلانی دوژمنانە و هەموو دەزانن هەسەدە بەرگری لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دەكات و هێزیكی رێكخراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار