فوئاد حوسێن: کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

یەک هەفتە لەمەوپێش



د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیویۆرکەوە ڕایگەیاند، ئێستا بەرهەمی رۆژانەی نەوت 230 هەزار بەرمیلە. 50 هەزاری بۆ بەکاربردنی ناوخۆیە، ئەوەی دیکە بۆ هەناردەکردن رادەستی سۆمۆ دەکرێت.
 
رۆژی دووشەممە رێککەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا. 
 
د. فوئاد حوسێن دەڵێت: "ئەمە رێککەوتنێکی گرنگە، ئاسان نەبوو. تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی وا نەکراوە." 
 
وەزیری دەرەوەی عێراق هەروەها گوتی، "ئەمە رێککەوتنێکی زۆر جیاوازە؛ رێککەوتنێکە لە نێوان هەولێر و بەغدا و، لە نێوان هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکان." هەروەها "ئەم رێککەوتنە راستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت."
 
د. فوئاد حوسێن ئەوەشی گوت کە پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت.

لەلایەکى دیکەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی " الشرق" لە نیویۆرکەوە،  دەڵێت: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ئیسرائیل و ئێران.

فوئاد حسێن، هۆشداریی دا لە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشوی ئەوروپا بەسەر ئێرانداو وتی: گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات، کە بە مەترسیدار وەسفی کرد.

راشیگەیاند:هەڕەشەكانی  ئیسرائیل له دژی ئێران دەبێتە هۆی  گرژیی زیاتر و کێشەی گەوره له ناوچەکه بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

سەبارەت بە مەترسییەكانی عێراقیش، فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەكرد: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش لێكەوتەی ئەو هێرشانەیە (جەنگی ئێران و ئیسرائیل)، هیواشی خۆی دەربڕی ئەو گرژییانە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار