بەمزوانە وادەی رێككەوتنی نەوتیی لەگەڵ هەرێم ڕادەگەیەنرێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بۆ ئاژانسی دەنگوباسەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت لە مانگەكانی رابردوودا هەوڵێكی گەورە خرایەكار بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەنێوان بەغدادو هەولێر، بەرپرسیارێتی باڵا لەسەر وەزارەتی نەوت بە هەموو فەرمانگەو كۆمپانیاكانی لەناویاندا (سۆمۆ)، هەروەها وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم هەبوو. لەلایەكی گرنگی تریش كۆمپانیا جیهانییەكانی بەرهەمهێنی نەوت بوون لە هەرێم. 

ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رێككەوتنەكە گەیشتووەتە قۆناغەكانی كۆتایی، بەوپێیەی گەیشتووینەتە میكانیزمی پتەو بۆ جێبەجێكردنی ئەم رێككەوتنەوەو پەمپكردنی بڕی بەرهەمی هەرێم، دوای تەواوبوونی چاوەڕێی رێكارەكانی پەمپكردن دەكەین و هەندێك لە كارەكان بە نوسراو دیكۆمێنت دەكرێن.

هەروەها وتیشى: كۆمپانیا بیانییەكان پێویستیان بە دڵنیایی هەیە لەبارەی پێدانی شایستەكانیان دوای دەستپێكردنی هەناردەكردن، كۆمپانیاكەمان كاریكردووە بۆ پێدانی دڵنیایی بەو كۆمپانیایانەو بەمزوانە وادەی ئیمزاكردنی فەرمی رێككەوتنەكە رادەگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار