هێلین ئومێد: پێویستە ڕێگە بە ئا.پـ.ـۆ بدرێت تا سیاسەت بکات

20 كاتژمێر لەمەوپێش
هێلین ئومێد ڕایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکەدا تەڤگەر ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و وتی: "لە قۆناغی دووەمدا پێویستە ڕێگە بە ڕێبەر ئاپۆ بدرێت تا سیاسەت بکات و لە چوارچێوەی ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیکدا هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێن."
ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هێلین ئومێد سەبارەت بە بڕیاری کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا تایبەت بە بڕیاری پێشێلکردنی "مافی هیوا"ی پەیوەست بەعەبدوڵا ئۆجەلان و پەرەسەندنەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ مەدیا خەبەر تیڤی قسەی کرد.
هێلین ئومێد لە سەرەتای قسەکانیدا خۆشەویستی و پەرۆشی خۆی بۆ ڕێبەر ئاپۆ باسکرد و لەسەر مافی هیوا وتی: "یەکێکە لە گرنگترین پێشکەوتنەکان. لەبەرئەوەی پەیوەندی بە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆوە هەیە. کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لەسەر مافی هیوا بڕیارێکی نوێی دەرکرد. وەکو تەڤگەر، چاوەڕێ بووین و سەیرمان دەکرد. چاوەڕێ بووین بزانین لەسەر ئەو بابەتە چی دەڵێن، چ ڕێوشوێنێک دەگرنە بەر و چ هەنگاوێک دەنێن. ئەگەر هەڵە نەبم پشت بەو بڕیارە دەبەستێت، کە بەر لە ١١ ساڵ دەرکراوە و ئەوە ١١ ساڵە گەلی کورد بە قسەکردن لەسەر مافی هیوا سەرقاڵ دەکەن. یانی، ئەنجوومەنی ئەورووپا خۆی پێشەنگایەتی ئەمە دەکات. پێویستە بزانرێت، کە یاسای مافی هیوا تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ نییە. مافێکە کە مرۆڤایەتی لە چوارچێوەی ڕێسا جیهانییەکان و مافەکانی مرۆڤدا بەدەستی هێناوە. بەتایبەتی بۆ زیندانیانی سیاسی بەدەستهاتووە."
ملیۆنان کەس هەڵستانە سەر پێ
چی بێزارمان دەکات، چیمان بەلاوە سەیرە؟ کێشەکە ئەوەیە، کە ئەوانەی خاوەنی ئەم مافەن ناتوانن بەکاری بهێنن، یاخود زیهنییەتێکی بازرگانی لە ڕۆژەڤدا دەهێڵدرێتەوە. لەو ڕۆژانەی کە ئەم بڕیارە قسەی لەسەر دەکرا، لە ئەورووپا چالاکیی گەورە ئەنجامدران. بە ملیۆنان کەس لە تورکیا، کوردستان، ئامەد، وان و مێرسین هاتنە سەر شەقامەکان. بە ملیۆنان کەس هەڵستانە سەر پێ تاوەکو یاسای مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ و سەرۆکایەتییان جێبەجێ بکرێت. واتا ملیۆنان کەس بۆئەوەی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە یاسایی مسۆگەر بکرێت، هەڵستانە سەر پێ. لە ڕۆژئاواش هەڵستانە سەر پێ."
هێلین ئومێد ئاماژەی بەوە کرد، کە مافی سروشتیی ڕێبەر ئاپۆیان کردە مژاری بازاڕ و ئەمەش ئەوان دەخاتە نیگەرانییەوە. ئومیت بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "بۆئەوەی ڕێبەر ئاپۆ سوود لەم مافە وەرنەگرێت، سەدان هەزار زیندانی سوود لەم مافە وەرناگرن. زۆرێک لە هەڤاڵانمان لە زیندانەکان زیندانیی سیاسین. بارمتەن. سەرەڕای ئەوەی سزاکانیشیان تەواوبووە، ئازاد ناکرێن. لەبەرئەوە تێکۆشان بۆ یاسای دیموکراتیک و وەکو پایەیەکی تورکیا، دامەزراندنی یاسای دیموکراتیک زۆر گرنگە. ئێمە لە ڕووی مافی هیواوە، لەگەڵ ڕاستییەکی وەهادا ڕووبەڕووین."
'ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی تێڕوانینێکی جیهانی دەکات'
هێلین ئومێد دەستنیشانی کرد، کە جێبەجێنەکردنی مافی هیوا نەک تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ سەپێنراوە، لە ڕاستیدا لەسەر گەلی کورد بێهیوایی دەسەپێنێت و بەسەر ژنان، گەلانی تورکیا و گەلانی ناوچەکەدا دەسەپێنرێت. هێلین ئومیت وتی ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی جیهانێکی نوێ و ئازاد و پەیوەندییە ئازادەکان دەکات و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "ئەو تەنها تاکەکەسێک نییە؛ ئەو کۆمەڵگە و سیستەمێکە. ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی تێڕوانینێکی جیهانی دەکات. مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەجێناهێنن. لەبەرئەوە، ئێمە بەم شێوەیە قسەدەکەین: نە مافی هیوا، نە ڕێسای هیوا... پێموایە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست بەم شێوەیە قسەی لەسەر بکرێت. ئەوە ڕێسایەکە.
وەکو وتم، هەرخۆی ئەم مافە هەیە، بەڵام ڕێسای هیواش هەیە. واتا، ڕێسای هیوا بۆ هەمووان دەگونجێت. پێویستە هەمووان سوودی لێ وەربگرن. لەبەرئەوەی هەوڵدەدەن ژن، گەل، گەلانی تورکیا، گەلانی کوردستان ناچاری دەوڵەتپەرست، دەسەڵاتی پیاو و ڕژێمی شارستانیپەرست بکەن.
هۆکاری سەرەکی هەڵوێست دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەو خاڵە دژبەرەیە. ئەمە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت. دەبێت بەدڵنیاییەوە جێبەجێ بکرێت.
ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکییە
جێبەجێنەکردنی ئەم مافە تاوەکو ئێستا، ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە سیاسەتەکانی دژی گەلی کوردەوە. ڕاستییەکی لەم شێوەیە هەیە: ئەو هێزانەی کە پیلانگێڕی نێونەتەوەییان جێبەجێکرد، کە پایە هەرە گرنگەکانی، دەوڵەتانی ئەورووپی بوون، پێکهاتەی دەوڵەت-نەتەوەی ئەورووپا بوو. بەجۆرێک تاوانەکانی خۆیان بەم شێوەیە درێژەپێدەدەن. یانی، ئەمە ١٠ ساڵە بەجێنەهێنانی ئەم مافە، بەردەوام دواخستنی، جێهێشتنی بۆ کات و لەم کۆتاییەشدا، درێژکردنەوەی تاوەکو حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەم مانایە دێت. لە ڕاستیدا جارێکی تر ڕێگە بۆ سیاسەتەکانی ئاستەنگکردن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجامدەدرێن، خۆشدەکەن و بناغەکەی ئامادە دەکەن. دەرگا دەکرێتەوە. مەترسییەکی لەم شێوەیە هەیە. لەبەرئەوەی ئێمە لەناو پرۆسەیەکی زۆر گرنگداین. ئێمە لەناو پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکداین. لەو پرۆسەیەدا ئەو ئەرکانە هەن، کە پێویستە بەپەلە جێبەجێ بکرێن. ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکییە. یاسای مافی هیوای ببێتە بنەمای ئەمە، بە نەهێنانی بۆ ناو ڕۆژەڤی تورکیا، دەیانەوێت پەیامی "بە ڕاستی دەتوانین زیاتر دوای بخەین" بدەن. بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕێگەی بۆ سیاسەتی سەرقاڵکردن خۆشکردووە. بەهیچ شێوەیەک ئەم بارودۆخە مایەی قبووڵکردن نییە.
ئێمە وەکو لایەنی سیاسی ئەمە، ئەو پەیامانەی کە بۆمان دەنێرێت، بەم شێوەیە لێکدەدەینەوە. بێگومان، پسپۆڕانی یاسایی لە چوارچێوەی ئەوەی، کە ئەم بڕیارە بە مانای چی دێت، لێکدانەوەیان کرد. هەندێک کەس وتیان کە ئەمە 'هاوبەشیکردنی تاوانە' و بە ڕاستی ئەمە بەشێکە لە سیاسەتەکانی تورکیا.
بەڵێ، وڵاتانی ئەورووپا، دەوڵەتانی ئەورووپا، ڕێکەوتننامەی زۆر قێزەون لەگەڵ تورکیادا دەکەن. دەیانەوێت، شەڕی تورکیا، شەڕی کورد، شەڕی نێوان تورک و کورد بەردەوام بێت. لەبەرئەوەی دەیانەوێت تورکیا لاواز بکەن و ناچاری دەرەوەی بکەن.
هەرخۆی هەڤاڵ عەباس لە بەرنامەکەدا وتی، دێتە بیرمان، ئەڵمانیا سیاسەتێکی چۆن بوو. هەڵوێستی دەوڵەتانی ئەورووپا چۆن بوو؛ لەبیرمان نەکردووە.
ڕێبەر ئاپۆ تاکلایەنانە پرۆسەکەی گەیاندە قۆناغێکی گرنگ
هێلین ئومیت لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستی پێکراوە قسەی کرد و وتی: "هەرکەسە و بەگوێرەی خۆی لەم پرۆسەیە تێدەگات. دژبەرانمان ئەم پرۆسەیە جیاواز پێناسە دەکەن، ئێمە جیاواز پێناسەی دەکەین. دژبەرانمان پلانێکیان هەیە و ئێمەش پلانێکمان هەیە. ڕێبەر ئاپۆش پلانێکی هەیە. لەم بارەیەوە، پێویستە بە دروستی لە ڕاگەیاندراوی پارێزەران تێبگەین. ئێمە لە کام پرۆسەیەداین، لە کام قۆناغەداین؟ بۆئەوەی پرۆسەکە بە دروستی بەڕێوەببرێت، ئەمە گرنگە.
قۆناغی یەکەم چی بوو؟ ئەگەر بچینە قۆناغی دووەمەوە، دەتوانین لە خۆمان بپرسین قۆناغی یەکەم چی بوو. بەر لە هەر شتێک، باخچەلی لە ١ـی تشرینی یەکەمدا لە پەرلەمان
دەستی ئەندامانی دەم پارتی گرت و دواتر بانگەوازی بۆ ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی، 'وەرە، لە پەرلەمان سیاسەت بکە، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنە. کۆتایی بە بوونی ڕێکخستنی خۆت بهێنە و لە پەرلەمان درێژە بە تێکۆشانی خۆت بدە'. دوای ئەم پرۆسەیە، ڕێبەر ئاپۆ ئەو دەستەی پشتگوێ نەخست، کە بۆی درێژکرا. ئەو وەڵامەی دایەوە، ئێستا لە تورکیا ڕۆژەڤە و ڕۆژەڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دیاریدەکات.
پەکەکە، پارتێکی ٥٠ ساڵە؛ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەژاند، گەلێک بەرەوپێشچوونی دەستپێکرد، ناسنامەی کوردی سەرلەنوێ هێنایە کایەوە، پێناسەی کرد و وای کرد گەلی کورد وەکو نەتەوەیەکی دیموکراتیک دەربکەوێت. ئەم پارتە لە مانگی ئایاردا کۆنگرەی خۆی بەست و کۆتایی بە بوونی ڕێکخستنیی خۆی هێنا.
ئەو دەستپێشخەرییەی کە دوای ئەوە لەلایەن ڕێبەرێتییەوە گیرایەبەر، درێژەی بە پرۆسەکە دا. ڕێبەر ئاپۆ تاکلایەنانە ئەم پرۆسەیەی گەیاندە قۆناغێکی چارەنووسساز. یانی، پەکەکە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێنا، ستراتیژیی تێکۆشانی چەکداری گۆڕا و لانیکەم ڕایگەیاند، کە دژی تورکیا چەک بەکارناهێنێت.
ئەمانە هەمووی بە پێشەنگایەتیی ڕێبەر ئاپۆ هاتنە دی. ڕێبەر ئاپۆ لە کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکەدا وەکو دانوستانکاری سەرەکی دەستنیشانکرا و هەموو ئەم پێشکەوتنانە، بەستراونەتەوە بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە. بەڵام ئەم هەموو هەنگاوە، نیازپاکیی ڕێبەر ئاپۆ، لەم چوارچێوەیەدا پێشکەوتن.
شەڕڤانانی ئەم تەڤگەرە تێگەیشتنێکی تەواو کە ڕێبەر ئاپۆ تێی بگات و هەڵوێستێکیان نیشاندا، کە شایەنی ڕێبەرێتی بێت. دەتوانین ئەم سەردەمە وەکو قۆناغی یەکەم ناوبنێین."
دوو شت هەن کە لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا بکرێن
هێلین ئومیت سەبارەت بە قۆناغی دووەمیش هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: "پێی دەوترێت پرۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیا. واتا، کێشەکانی دیموکراتیکبوونی تورکیا و شێوازی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لەوانەیە مژاری قۆناغێکی تر بێت. بەڵام قۆناغی دووەم کە ئێستا تێیداین، پرۆسەی دامەزراندنی بناغەی یاسایی ئەو هەنگاوانەیە، کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادییەوە نراون. ئەمە بەرپرسیارێتییەک دەخاتە ئەستۆی دەوڵەت و حکومەت. تەڤگەری ئازادیی کورد ناتوانێت بە تەنها ئەمە بکات. ئەو، ئەو شتانەی لە ئەستۆی بوو جێبەجێی کرد. ئەو بانگەوازەی بۆی کرا و مەرجەکانی جێبەجێ کرد. لە ئێستا ئەوەی پێویستە لە قۆناغی دووەمی پرۆسەکەدا بکرێت، دوو شتن:
یەکەم: پێویستە ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەکەدا بە شێوەیەکی ڕاست پێناسە بکرێت. یانی، ئەگەر ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ڕاست پێناسە نەکرێت، مامەڵەیەکی ڕاست نیشانی ڕێبەر ئاپۆ نەدەن و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، چەندە پێشکەوتن هەستی پێ بکرێت یاخود ببینرێت، پرۆسەکە دەگەڕێتەوە سەرەتا. من ئەمە وەکو ڕێسا دەڵێم، نەک وەکو بڵاوکردنەوە. واتا، ئەمە لە سروشتی بابەتەکەدا هەیە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ئەندازیار، هێزی ئافرێنەری ئەم پرۆسەیەیە. بەڵێ، ڕێبەرمان ڕەخنەی لە ئێمە هەیە لەسەر تێگەیشتن، درکپێکردن و جێبەجێکردنی. ئێمە هێشتا هەوڵدەدەین، کە ئەمانە تێپەڕێنین، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەین. هەوڵدەدەین کە بە شێوەیەکی دروست تێی بگەین، بەشێوەیەکی دروست بیگرینە دەست و لەسەر ئەم بنەمایە ئەرکەکانی خۆمان بەجێبێنین. لەوانەیە کێشەی لەم شێوەیە لەلایەنی ئێمەوە بێنە ئاراوە. بەڵام سەرەکیترین کێشەی ئێستا پێناسەکردن و تێگەیشتنی هەڵە بۆ پێگەی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆمەڵگەی تورکیا و سیاسەتی تورکیادایە.
سەرنج بدەن، لە زۆر بەرنامەدا ئێمە مامەڵەی ئامڕازکردن دژی ڕێبەر ئاپۆمان هێنایە ڕۆژەڤەوە و ڕەتمانکردوە. قبووڵمان نەکرد. لە قۆناغدا هەندێک کەس ئەوە زۆر ژیرانە دەبینن. هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە، کە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی وەک دەرفەتێک بەکاربهێنن و هەندێک شت بکەن. بەڵام ئەمە دژی سروشتی بابەتەکەیە. گەر ڕێبەر ئاپۆ وەکو ڕێبەری دامەزرێنەر پێناسەدەکرێت، پێویستە بەو پێیە مامەڵە بکەن. پێویستە ڕێی سیاسەت بۆ ڕێبەر ئاپۆ خۆشبکرێت.

