ئەردۆغان: هاوكارییەكانمان بۆ دیمەشق زیاد دەكەین 

8 كاتژمێر لەمەوپێش



رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ماڵی تورکیا لە نیویۆرک، پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، هاوتا سورییەکەی كردووە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، لە دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و سوریا و پرسەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

ئەردۆغان جەختی لە خواستی خۆی کردووەتەوە بۆ هەڵگرتنی تەواوى گەمارۆ سەپێنراوەکان بەسەر سوریا بە زووترین کات و تورکیا هەڵوێستێکی ئەرێنی بەرامبەر هەموو ئەو دەستپێشخەرییانە دەگرێتەبەر کە پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سوریا لە پێشینەیی دادەنێن.

ئەردۆغان پێداگری لە سەر پێویستی پابەندبوونی هێزەكانی سوریا دیموكرات بە رێککەوتننامەی 10ی ئازار کردووەتەوەو وتویەتی: تورکیا بە وردی چاودێری هەموو پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات و پشتیوانییەکانی بۆ سوریا بەردەوام دەبێت و زیاتر .

لەلایەکى دیکەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆكی راگوزەری سوریا، لە کۆبونەوەکانی خولی ٨٠ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکى پێشکەشکردو وتى: سوریا وەرزێكی نوێ دەست پێدەکات ناونیشانەكەی ئاشتیە، بەڵێن دەدەم هەموو ئەوانەی خوێنی بێتاوان رشتووە، رادەستی دادگایی بکرێن.

لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا ئەوەشى خستەڕوو کە گروپە چەکدارەکانمان هەڵوەشاندووەتەوەو پرەنسیپی کۆنترۆڵکردنی چەکمان جێبەجێ کردووە.

ئەحمەد شەرع وتیشى: کارمان کردووە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات، داوای گفتوگۆی نیشتمانیمان کردووەو بەردەوامین لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، کاردەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا لە سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار