ئۆزگور ئۆزێل هێرشى توند دەکاتە سەر ئەردۆغان

13 كاتژمێر لەمەوپێش



ئۆزگور ئۆزێل بۆ ئەردۆغان: ئەگەر غیرەتت هەیە، ناتانیاهۆ بە تاوانباری جەنگ ناو ببە

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە پەیامێكدا بە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت: ئەمڕۆ ترەمپ دەبینیت پێی بڵێ: ناتانیاهۆ تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، بڵێ: پێویستە وەزیری دەرەوەتان ئاگاداری هەنگاوەکەی بێت؛ ئەو کێیە؟' ئەوسا من لە ئسنبۆغا پیرۆزباییتان لێدەکەم لەكاتی گەڕانەوەتان لە ئەمریکا، بەڵام دەزانم لەبری ئەوەی سەربەرزانە بوەستیت لەوێ‌ سەرت دادەنەوێنیت.

ئۆزێل لەمیانی وتارێكدا لە گردبونەوەی پشتیوانی لە فەلەسیتن كە لەناوچەی ئەیوب سوڵتان لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، رەخنەی توندی  لە حکومەتەكەی ئەردۆغان  گرت و پەیامێکی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین پێشکەش کرد.

ئۆزێل، رەخنەی توندیشی لە لێدوانەکەی ماركۆ ربیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گرت کە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" لەوەڵامی هێرشەكەی ئەدرۆغاندا بۆ سەر ناتانیاهۆ لە وتارەكەی لە نەتەوەیەكگرتووەكان وتی: چی دەڵێن بابیڵێن لە كۆتایدا ئەوان دێن و دەپارێنەوە بۆ ئەوەی چەند خولەكێك چاویان بەسەرۆك ترەمپ بكەوێت و تەوقەیەكی لەگەڵ بكەن. 

ئۆزیل وتیشی: تەحەدای هەرکەسێک دەکەم کە قسەی وا بە سەرۆک کۆماری تورکیا بڵێت، بەڵام بەداخەوە گوێیان لەهیچ نەبووە، هاوتاکانی بێدەنگنیان هەڵبژاردووە،  عومەر جەلیک دێت و ئۆپۆزسیۆن تاوانبار دەکات، شەرم لە خۆت بکە.

سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری راشیگەیاند: ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل و سەپاندنی گەمارۆی توندمان کرد، بەڵام حکومەت خۆی دزییەوە، لە پەرلەمان کۆبونەوەیەکمان ئەنجامداو وتمان با هەموو سەرکردەی حزبەكان بچینە فەلەستین، هەمووان رازی بوون، بەڵام ئەردۆغان بێدەنگی لێكرد.

 تەنانەت فەڕەنسا و سعودیەش کۆنفرانسی تایبەت بە فەلەستین بەڕێوەدەبەن، بەڵام تورکیا هێشتا گۆشەگیرە، پێدرۆ سانشێز(سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا) رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل لە مۆندیالی 2026 بێت، ئیسپانیا بەشداری ناکات، ئەوە ئازایەتییە، پێویستە توركیا  چاوی لێبكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار