عێراق مانگی ڕابردوو  بە بەهاى حەوت ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە 

11 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوت بۆ مانگی ئاب بەم شێوەیە بووە، بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٨٨٤ بەرمیل نەوتی خاو هەناردە كراوە، دەشڵێن، داهاتەكەشی حەوت ملیار و ١٦ ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە ئاماری کۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كۆی هەناردە و داهاتی بەدەست هاتووی نەوت بۆ مانگی ئاب، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ بریتبووە لە، بڕی ١٠٤ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ٨٨٤ بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی ڕابردوودا بریتی بووە لە حەوت ملیار و ١٦ ملیۆن دۆلار.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرینەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە، کە بڕەکەی ١٠٣ ملیۆن و ٨٩٥ هەزار و ٧٠٦ بەرمیل بووە، هاوکات، بڕی ٩١١ هەزار و ١٧٨ بەرمیل نەوتیش لە کێڵگەی گەیارەوە هەناردە کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار