سوپای پاسداران: ئازیزانمان لەدەستدا، بەڵام شەڕەکەمان لەئیسرائیل بردەوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران جەختى کردەوەکە ئەوان لە شەڕی ١٢ رؤژەدا بەرانیەر ئیسرائیل نەتەوەی ئێران سەرکەوتو بووە، چونکە وەک ئەو دەڵێت: نە ڕژیمی ئیسلامی ڕووخێنرا، نە نەتەوەی ئێرانیش زەلیل بوو، نە ئێران دابەش و پارچە پارچەبوو.
سەردار عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی سێیەمین پێشبڕکێی ڕاهێنانی کارامەیی نیشتمانی بۆ کارمەندانی هێزە چەکدارەکان، وتارێکى پێشکەشکرد، لەبەشێکیدا وتى: بە درێژایی تەمەنی پڕ بەرەکەتی ئینقلابی ئیسلامی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار شەهیدمان کردە قوربانی ئیسلام کە ١٨٣ هەزاریان لە بەرگریی پیرۆزدا بوون و ئەوانی دیکەش پەیوەست بوون بەو پێشهاتانەی کە بوونەتە هۆی سەرکەوتنی شۆڕش و بەرگری لە مەزارگە و شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەم دواییە.
ناوبراو ئەوەشى زیادکرد کە: ئێمە ئەم شەڕەمان بردەوە، هەرچەندە هاوپەیمانییەکی ئیدیعای دەسەڵاتی جیهانی پێکەوە وەستابوون. هۆکاری سەرکەوتنەکەمان چی بوو؟ پەیڕەوکردنی فێرکارییەکانی بەرگریی پیرۆز و سەرنەکەوتن بۆ چاوچنۆکەکان.
بەرپرسەکەى سوپاى پاسداران ئەوەشى خستەڕوو یەکێک لە گەمژەییەکانی ئەوان ئەوە بوو کە پێش شەڕ هەموو ئامانجەکانیان ڕاگەیاندبوو، ڕەنگە ئێمە زۆرێک لە ئازیزانمان لەدەست دابێت، بەڵام دوژمن هیچ کام لە ئامانجەکانی نەگەیشت، ڕێژیمی ئیسلامی نەڕوخێنرا، نەتەوەی ئێران زەلیل نەبوو، ئێرانی خۆشەویستیشمان دابەش نەبوو. لە بەرامبەردا بێدەسەڵاتانە داوای ئاگربەستیان کرد و تەماشایان کرد مووشەکەکانمان تا دوا چرکە لەسەریان دەتەقێتەوە.
ژەنەڕاڵ فەدەوی ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە لە سەدا ٦٠ی سەرجەم شەهیدانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بوون. لەو نزیکەی ٦٠٠ کەسە ٢١ کەسیان سەرباز بوون و ئەوانی دیکە پاسەوانی پلە جیاوازەکان بوون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە یەکگرتوویی و پەیوەندیی ڕێکخراوەیی لە بەشی جۆراوجۆری ئیتلاعات و ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران چەندە بەهێزە.

