مەسرور بارزانی: کێڵگەکانی هەرێم دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت ‏ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە.

دوای ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکانی بواری نەوت، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت. 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکى بڵاوکردەوەو دەڵێت : ‏ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە.

هەروەها دەشڵێت: دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەلکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار