ئیسرائیل بڵندگۆ لەغەززە دادەنێت و وتارەکەی ناتانیاهۆ پەخش دەکات

2 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەچەند ڕۆژى ڕابردوو داواى لەسوپاو هێزى بەرگرى کردوە لەڕێگەى چەند بڵندگۆیەکەوە وتارەکەى ناتانیاهۆ بۆ دانیشتوانى غەززە بگوازنەوە کەبڕیارە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشى بکات.
لەبەرانبەردا بەشێک لەبەرپرسەباڵاکانى سوپاو هێزە ئەمنییەکان ڕەخنەى توندیان لەوکارە گرتووەو بەکارێکى پڕ مەترسیانداناوە، چونکە ئەو کارە پێویستى بەچونە ناوەوەى هێزهەیەو ئەگەر هەیە لەلایەن چەکدارانى حەماسەوە هێرشیان بکرێتەسەرو ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان بکەوێنە مەترسیەوە.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، سوربوون لەسەر ئەوەى دانیشتوانی کەرتی غەززە گوێبیستی وتارەکەی نەتانیاهۆ بن لە نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها ئەو هێزانەی لە مەیدانەکەدا شەڕ دەکەن، لە خاڵگەلێکی دوور لە دانیشتوانی غەززە نیشتەجێن و بەزۆری بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ حەماسدا نییە.
سەرچاوەکانی سوپا دەڵێن، داواکاریی نووسینگەی نەتانیاهۆ بۆ پەخشکردنی وتارەکە بۆ دانیشتوانی کەرتی، دەتوانێت مەترسیی ئۆپەراسیۆنی بۆ ئەو چەکدارانە دروست بکات کە ناچار دەبن بەرگرییەکان بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی ئەو بڵندگۆیانە دابنێن.

