فوئاد حسێن هۆشدارى دەداتە ناتانیاهۆ

دوێنێ
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وەڵامى قسەکانى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیلى دایەوەو وتى: لێدوانەكەی بنیامین ناتانیاهۆ لەبارەی ئەگەر كرىدنی ئامانجی ناوخۆی عێراق قبوڵكراو نییەو بە تەواوی رەتیدەكەینەوە.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی، لە شاری نیویۆرک لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەڕەشە لە سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، "لەنێودەبرێن."
لەوەڵامى ئەو قسانەى ناتانیاهۆدا، فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، عێراق هەر هەڕەشەیەك رەتدەكاتەوە سەروەری وڵاتەكە بكاتە ئامانج.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو کە لێدوانەكەی بنیامین ناتانیاهۆ لەبارەی ئەگەر كرىدنی ئامانجی ناوخۆی عێراق قبوڵكراو نییەو بە تەواوی رەتیدەكەینەوە.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وەزیرى دەرەوەى عێراق وتى: عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرەییەو رێگە نادات ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێكان یان هەڕشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
هاوکات ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بەپێی لێكگەیشتنە واژۆکراوەکان بەردەوام دەبێت و بڕیارە تا ساڵی 2026 تەواو بکرێت.، وتیشى: کشانەوەكە بە پێی رێککەوتنێکی هاوبەش دەبێت لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی و بەبێ هیچ پەرەسەندنێک.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەخشەیەکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پیشانی ئامادەبووانی هۆڵەکە دا، کە هۆڵەکە نیمچە چۆڵ بوو.
ئەو شوێنانەی کە ئیسرائیل پێیوایە لە بەرەی ئێران-دان، بە سوور رەنگ کرابوون.
وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو سەرکردانەی لەدوای جەنگی غەززەوە ئیسرائیل کوشتوونی، نەتەنیاهوو گوتی، "نیوەی سەرکردەکانی حووسییەکان رۆیشتن. یەحیا سنوار لە غەززە، رۆیشت. حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان، رۆیشت. رژێمی ئەسەد لە سووریا، رۆیشت."
لەگەڵ باسکردنی هەر سەرکردەیەک، نەتەنیاهوو بە پێنووسێک لەسەر نەخشەکە نیشانەیەکی بەسەر ناوچەکەیدا دەهێنا.
دواتر هاتە سەر عێراق و گوتی، "ئەو میلیشیایانەی لە عێراق کە لەم کاتەدا پێشیان لێگیراوە، ئەگەر ئەوان هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، سەرکردەکانی ئەوانیش دەڕۆن."

