تورکیا: لەپلانماندا نییە کۆبونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بکەین

دوێنێ



سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش لە ٢٨هەمین خولی سێیەمین کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی ساڵی یاسادانان سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لێدوانی دا.

کورتولموش گوتی: "دەبێت پەلە بکەین" و ڕایگەیاند پرۆسەکە هەم بەگوێرەی ماف و شکۆی کوردان، هەم بەگوێرەی هەستیارییەکان تورکەکان بەڕێوەدەچێت.

هەروەها گوتی: "لەلایەک دەبێت ماف و شکۆی کوردان لەبەرچاوبگیرێت، لەلایەکی تر دەبێت هەستیاری  و شکۆی تورکەکان کە زۆرینەی تورکیان، لەبەرچاو بگیرێت. بۆیە بە ڕەچاوکردنی ئەم هەستیارییە گەیشتووەتە ئەم ئاستە".

هێشتا کۆبوونەوە لە پلاننامەدا نییە

کورتولموش تیشکی خستەسەر بانگەوازەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند کە سووتاندنی چەکەکان و بڕیاری کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکەدا، پرۆسەکە خێراتر دەکات. سەبارەت بە پرسیاری "ئایا کۆمیسیۆن لەگەڵ ئۆجالان کۆدەبێتەوە؟"، کورتولموش گوتی: "هێشتا لە پلاننامەدا نییە".

کورتولموش ڕایگەیاند "ئەگەر ئەم باسە بێتە نێو پلاننامەی کارەوە، کۆمیسیۆن بڕیاری لەسەر دەدات. بڕیارەکە بە زۆرینەی دەنگ دەدرێت. بڕیارەکە تەنها بە دەستی من نییە، هەموو بڕیارەکان بە زۆرینەی دەنگەکان دەدرێن. هەموو شتەکان لەبەر چاوی ڕای گشتی دەبن".

هەروەها جەختی کردەوە کە ئەرکی کۆمیسیۆنەکە یاسادانان نییە، چاودێریی پرۆسەکە و پێشکەشکردنی چوارچێوەیەکە، گوتی کە سەرۆکی میت و وەزیر بەشداری دوایین کۆبوونەوەی گوێگرتن دەبن.

بەم نزیکانە یاسای پەیوەندیدار دەردەکرێن

هەروەها ڕایگەیاند کە ئەرکی کۆمیسیۆن ئامادەکردنی یاسا نییە، ئەرکی سەرەکی کۆمیسیۆنەکە چاودێریکردنی سەرخستنی پرۆسەکە و کۆنتڕۆڵکردنی و پێشەنگایەتی و ئامادەکردنی چوارچێوەیەکە، گوتی: "دەبێت لەم ڕووەوە هەنگاوبنرێت و بەم شێوەیە چوارچێوەیەکی بنەڕەتی پێشکەشی پەرلەمان دەکەین".

هەروەها جەختی کردەوە هەرکات پارتەکان لەدەرەوە ڕێکبەون دەرکردنی یاسا ئاسان دەبێت، لە درێژەدا گوتی: "بەم نزیکانە یاسای پەیوەندیدار دەردەکرێن".

سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە گفتوگۆکان دەربارەی دەستووری نوێ ڕایگەیاند ئەم دەستوورەی ئێستە وەڵامگۆی پێویستییەکانی تورکیا نییە، نوێکردنەوەی دەستوور و یاساکان پێویستە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار