ئیسماعیل بێشیکچی جەڵتەى مێشک لێیداوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیا، نووسەر و کۆمەڵناسی بەناوبانگی تورک ئیسماعیل بێشیکچی ئەمشەو جەڵتەى مێشک لێى داوەو ئێستا لەنەخۆشخانەى دیاربەکرە.
زانیاریەکان ئەوەش دەخەنەڕوو کە ناوبراو بارودۆخى تەندروستى ناجێگیرە، پزیشکەکان ئیستا سەرقاڵى چارەسەرکردنین لەبەشى چاودێرى چڕ.
میدیاکان دەڵێن: بێشیکچی لە میانی گفتوگۆیەکدا دوای نمایش‌کردنی فیلمی دیکۆمێنتاریی تەواوی ژیانی لە نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلمی دۆکیۆمێنتاری فیلم لە دیاربەکر بارى تەندروستى تێکدەچێت و بە پەلە دەگەبەندرێتە نەخۆشخانە.
ئیسماعیل بێشیكچی نووسه‌ر و كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی تورك به‌دۆستی كورد ناسراوه، له 7ـی1ـی1939 له پارێزگای چۆڕوم له‌دایكبووه. ده‌رچووی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانه له زانكۆی ئه‌نقه‌ره.
له ساڵی 1965 دكتۆرای له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناونیشانی "گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵات و كێشه بونیاتنه‌ره‌كان و كۆچی هۆزه‌كان" به‌ده‌ستهێنا. به‌هۆی بۆچوونه سیاسییه‌كان و دۆستایه‌تیكردن كورد، له ساڵی 1970 دكتۆرایه‌كه‌ی لێ سه‌ندرایه‌وه و له ساڵی 1971 له ئامه‌د بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ و دوو مانگ زیندانیكرا.

