دەم پارتى: دەبێت مافی هیوا و یاساکانی ئاشتی جێبەجێ بکرێن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، نوێنەرانی نووسینگەی پارێزەرانی هەرێمی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئامەد کۆبوونەوە.

تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد.

دەبێت پرۆسەکە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و دانوستانەکاندا جێبەجێ بکرێت

چەند خاڵی سەرەکی لە وتارەکەی باقرخان بەمشێوەیە:

"بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە گۆڕەپانی ئەمنیەوە بگوازینەوە بۆ سەر گۆڕەپانی دیالۆگ و دانوستان، هەرچی لەدەستمان هات جێبەجێمان کرد. هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیە لە گۆڕەپانی ئەمنیەوە دوور خرایەوە.

"هەروەها دروستکردنی زەمینێکی گفتوگۆ و درێژەدان بەم پرۆسەیە بۆ ماوەی نزیک لە ساڵێک زۆر بەنرخە. بۆ ئێمە زۆر بەنرخە کە بۆ یەکەمجار بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کورد، کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان دامەزرا. ئەو هەڵوێستەی بەڕێز ئۆجالان و بزووتنەوەکەش کە لە ماوەی ساڵێکدا نیشانیان داوە جێگای سپاس و پیزانینە. ئەوان هۆکار بوون بۆ ئەوەی ئەم هەموو قۆناغە تێپەڕێنرێت. جگە لەوەش دامەزراندنی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بە گرنگ دەزانین. بەڵام کاتێک ئاوڕێک لە ساڵی ڕابردوو دەدەینەوە، دەبینین دەکرا لە پێگەیەکی زۆر گرنگتردا بین. دەمانتوانی پێکەوە هەنگاو بنێن کە تورکیا و ناوچەکە بەرەو ئاشتی و ئارامی ببەین. لە بوارەکانی ماف و یاسا، دادپەروەری و دیموکراسی ناوخۆیی، ئەوانەی کە وڵات بەڕێوەدەبەن، بەتایبەتی دەسەڵاتداران، دەیانتوانی بوێرانەتر لەم بارەوە مامەڵە بکەن. بەڵام کەمێک بەلاوازی مامەڵەیان کرد."

نەخشەڕێی نوێ 

"ئێستا کۆبوونەوە وەک ئەوەی ئامەد لە سەرانسەری تورکیا ئەنجام دەدەین. دۆخێکی نوێ سەریهەڵداوە، بوو بە ساڵێک. تەنها گفتوگۆمان کردووە، کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە. کۆمیسیۆن لە پەرلەمان گوێی لە داینامیکەکانی کۆمەڵگا گرت. دەمەوێت بڵێم دەبێت نەخشەڕێیەک ئامادە بکەین، نەخشەڕێیەکی گشتگیرتر درووست بکەین، بەمەش لاپەڕەیەکی نوێ دەکەیەوە." 

'ئەوشتانەی لە کۆمیسیۆن باسکران دەبێت جێبەجێ بکرێن' 

"ئەگەر بۆچوون، داواکاری، پێشنیاری ئەکادیمییەکان، نوسینگە، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمان باسیانکرد جێبەجێ بکەین، دڵنیابین پرسی کورد لە ئاستێکی باڵادا چارەسەر دەکەین. هەربۆیە پەرلەمان داتای زۆر لەبەردەستدایە." 

'دەبێت یاساکانی ئاشتی جێبەجێ بکرێن' 

"دەبێت لە پەرلەمان یاساکانی ئاشتی بخرێنە بەرنامەی کارەوە. یاسایەکی وەها دەربکەن کە یاساکانی ئاشتی بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەمە ئەو قۆناغەیە کە دەربازی بووینە. بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێت ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک بە سەرکەوتن بگەیەنێت، دەبێت یاسا دەربکات و ژێرخانی بۆ بنیات بنرێت." 

ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک 

"بەڵێ، کاتێک باس لە ئەنتێگراسیۆن دەکەین، هەندێک بازنە دەڵێن ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک پرۆسەیەکی توانەوەیە. هەندێک ڕادەپەڕن ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک وەک پرۆسەیەکی تەسلیمبوون هەڵدەسەنگێنن. هیچ کامیانیش نییە. ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک فۆرمولەی پێکەوە ژیانە. پەیمانێکی پێکەوە ژیانە کە خۆی بە یاسا دەسپێرێت." 

'دەبێت هەلومەرجی پەیوەندی ئازاد و کاری ئازاد بۆ بەڕێز ئۆجالان درووست بکرێت' 

"دەبێت هەلومەرجی بەڕێز ئۆجالان ئیدی هەمواربکرێتەوە. ئەوەی گوترا، گوترا. دینامیک و ئەکتەری سەرەکی ئەم پرسە لە ئێستادا لە زیندانی ئیمراڵیدایە. لە ژوورێکی ١٢ مەتر چوارگۆشە دیپلۆماسییەکی زۆرگرنگی ئاشتی بەڕێوەدەبات. ماوەی ٢٦ ساڵە زیندانی کراوە، ٢٦ ساڵە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگادا پچڕاوە. بەڕێز ئۆجالان لە پرسی دیپلۆماسی ئاشتییدا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە دەکات و ئەمەش زۆر بەهادارە. دەبێت ئیدی هەلومەرجی پەیوەندی ئازاد و کاری ئازاد بۆ بەڕێز ئۆجالان درووست بکرێت. هەروەها لێرەدا دەبێت بۆ 'مافی هیوا' هەنگاوی پێویست بنرێت کە بەڕێز باخچەلی پێش ساڵێک لە ٢٢ی تشرینی یەکەم باسیکرد." 

ئاشتی و دیموکراسی 

"ئەم پڕۆسەیە لەسەر دوو پێکهاتەی بنەڕەتی دانراوە. یەکەمیان دیموکراسییە، دووەمیان ئاشتییە. لە نێوانیاندا هەڵبژاردن ناکەین. ئەو دووانە بەشێکن لە یەک و بەبێ یەکێکیان ئەویتریان ناتوانێت بوونی هەبێت. جیاواز نیین لە یەکتر، دیموکراسی بەبێ ئاشتی نابێت. ئاشتی بەبێ دیموکراسی دەبێتە خەونێکی کاتی. بە هەنگاوی دیموکراتیک و دادپەروەرانە دەتوانین ئاشتی بنیات بنێین." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار