بۆ پەرلەمانى نوێى سوریا هەزار و ٥٧٨ کەس خۆیان کاندید کردووە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لیژنەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى ئەنجومەنى گەلى سوریا (پەرلەمان) ڕایدەگەیەنێت  ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە هەزار و ٥٧٨ کاندید، کە ژنان لەسەدا ١٤یان پێکهێناوە، ئەم ڕێژەیە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازە.

سەرۆکی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەلی سوریا، محمد تەها ئەلئەحمەد، ئێوارەی دوێنێ، داخستنی کاندیدەکانی ئەندامبوون لە ئەنجومەنی گەل لە هەر پەنجا قەزاکەی سەرتاسەری سوریای ڕاگەیاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە هەزار و ٥٧٨ کاندید، کە ژنان لەسەدا ١٤یان پێکهێناوە، ئەم ڕێژەیە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە جیاوازە.

بە گوتەی ئەلئەحمەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات و ئێوارەی هەینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئەو بۆ سانا ڕوونیکردەوە. ڕۆژی شەممە وەک ڕۆژی بێدەنگی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت.

سیستمە نوێیەکە جەخت لە پێکهێنانى لیژنەى باڵاى هەڵبژاردن دەکاتەوە کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ئەندامەکانى دیارى دەکرێن و سەرپەرشتى پڕۆسەى هەڵبژاردن دەکەن، بە جۆرێک سێیەکى ئەندامەکانى پەرلەمان کە لە 210 ئەندام پێکدێت، لە رێگەى هەڵبژاردنى ناوخۆییەوە هەڵدەبژێردرێن، ئەوەى دیکەشى کە دەمێنێتەوە بەمەرسومى کۆمارى و لەلایەن سەرۆکەوە دیاریدەکرێن. کورسییەکانیش بەپێی ژمارەى دانیشتووانى هەر پارێزگایەک دیاریدەکرێت.

بەپێی مەرسومەکە، ئەو کەسانەى خۆیان کاندید دەکەن دەبێت پێش ساڵى 2011 بیسەلمێنن کە هاووڵاتى سورین، هەروەها پشتیوانى رژێمى پێشوو، سەر بە گروپەتیرۆریستییەکان نەبووبن.

هەروەها ئەوەشى خستەڕوو دەنگدان بەیانی یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا داخستنی دەنگدان ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوە ژماردنەوەی دەنگەکان کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات.

دەرکردنی هەندێک ناو لە لیستی کۆتایی ئۆرگانەکانی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی گەل مشتومڕی لە سۆشیال میدیادا دروستکردووە، بەتایبەتی کە کەسانی دەرکراو مەرج و زەمینەی تانەدانیان تێدا نییە.

لە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیدا، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەل دووپاتی کردەوە کە "خستنە ناو ناوەکان لە لیستە بەراییەکان و دەرکردنیان لە لیستە کۆتاییەکان، بە هۆی هۆکاری کەسی و پێگە و ناوبانگەوە نییە ئەو ڕوونیکردەوە کە لابردنی هەندێک ناو بەهۆی "بابەتی تەکنیکی پەیوەست بە دابەشبوونی دانیشتووان، هەمەجۆریی کولتووری و پسپۆڕی ئەکادیمی" بووە.

پێشتر لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا   رایگەیاند، بەهۆی "ئاڵنگاریی ئەمنی"، هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەیان لە پارێزگەکانی حەسەکە، رەقە و سوەیدا دواخستووە. 

پەرلەمانى داهاتووى سوریا سێ ئەرکى سەرەکى دەبێت کە بریتین لە، دانانى یاسا، نوێنەرایەتیکردنى گەلى سوریا، لێپرسینەوە و چاودێریکردنى کارەکانى حکومەت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار