هەپەگە ناسنامەی شەش گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد

3 كاتژمێر لەمەوپێش
هەپەگە-نەڕەچە یادی شەش گەریلایی کردەوە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون و گوتی: "بەڵێن دەدەین ببینە ڕێچکەگریان و بە دڵنیاییەوە خەون و ئاواتەکانیان دەگەیەنین بە ئامانجی سەرکەووتن."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناسنامەی شەش گەریلای ئازادیی کوردستانی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهیدبوون.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"بەڕێز و پێزانینەوە یادی هاورێیانمان ڤەژین زەریان، فلیز دێرسیم، ئارمانج نسێبین، باهۆز ماوا، سمکۆ سەرهەڵدان و تێکۆشەر دۆرشین دەکەینەوە، کە لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان لە دژی هێرشە قڕکارییەکان، بۆ بەرگریکردن و پاراستنی هەبوونی گەلی کورد و بەدیهێنانی ئازادی گەلەکەمان بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا بوون. لە چیاکانی کوردستان بە پێشکەوتن، بەهێزبوون و پسپۆربوون لە تەکیکی گەریلایادا بوونە میلتینانی عەگید. بۆ ئازادی گەلەمان ڕەنجیان دا و هەوڵیاندا بەوپەڕی شایستییەوە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن.
هاورێیانمان ڤەژین زەریان، فلیز دێرسیم، ئارمانج نسێبین، باهۆز ماوا، سمکۆ سەرهەڵدان و تێکۆشەر دۆرشین پەیوەیست بە بنەماکانیانەوە هیچ فیداکارییەکیان پشتگوێ نەخست و گیانی خۆیان فیدای دۆزی ئازادی گەلەکەمان کرد و بە بوێرییەوە تێکۆشان. هاوڕێییانمان بوونە میلتانانی بژارە، بە هەڵوێست، پراکتیک و ژیانیانەوە تێکۆشانێکیان بەڕێوەبرد کە دەبێت گەنجانی کورد بە نموونەی وەرگرتن.
میلیتانانی فیدای ئاپۆیی و ڕۆڵەی عەگیدی گەلی کوردستانمان ڤەژین، فلیز، ئارمانج، باهۆز، سمکۆ و تێکۆشەر، بە نووسینەوەی مێراتێک لە تێکۆشانی مەزن گەیشتن بە شەهادەت. لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێزدارییەوە یادی هاوڕێیانمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ببینە ڕێچکەگری ئامانجەکانیان و خەون و بە دڵنیاییەوە خەون و ئاواتەکانیان دەگەیەنین بە ئامانجی سەرکەووتن.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ڤەژین زەریان
ناو و پاشناو: ڕۆژبین چاکماک
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: فەتحیە - موقداد
کات و شوێنی شەهیدبوون:١١ـی ئابی ٢٠١٩ / ئاڤاشین
***
ناسناو: فلیز دێرسیم
ناو و پاشناو: جەلیلە تورک
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: زەکیە - داود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ـی ئابی ٢٠١٩ / زاپ
***
ناسناو: ئارمانج نسێبین
ناو و پاشناو: ئەسرا شاهین
شوێنی لە دایکبوون: مەلەتی
ناوی دایک و باوک: نوریە - ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ـی ئابی ٢٠١٩ / زاپ
***
ناسناو: باهۆز ماوا
ناو و پاشناو: عەزیز تونچ
شوێنی لە دایکبوون: مانیسا
ناوی دایک و باوک: هاجەرە - سەعید
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ـی ئایاری ٢٠١٩ / قەندیل
***
ناسناو: سمکۆ سەرهەڵدان
ناو و پاشناو: فەرهاد تورسون
شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک و باوک: حەلیمە – ئیسماعیل
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ـی ئابی ٢٠١٩ / ئاڤاشین
***
ناسناو: تێکۆشەر دۆرشین
ناو و پاشناو: ڕزوان چەلەنک
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: دڵناز - موحەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ـی تەممووزی ٢٠١٩ / زاپ.

