قەتەر: هێشتا زووە بۆ وەڵامدانەوەى حـ.ـە.ما.س

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایدەگەیەنێت قەتەر و میسر پلانێکیان ڕادەستی حەماس کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و وەفدێکی حەماسیش بەڵێنی لێکۆڵینەوەی دا، شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس بەڵێنیدا دیراسەی پلانی ئەمریکا بکەن، بەڵام هێشتا زووە بۆ وەڵامدانەوە.

مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد،  ئێمە هەوڵوێست و پابەندبوونی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە زۆر بەرز دەنرخێنین، ئامانجمان کۆتاییهێنانە بە شەڕ و کۆتاییهێنان بە برسێتی لە غەززە.

هەروەها ئەوەشى وت: لە ڕۆژی یەکەمەوە پابەند بووین بە کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەیاندنی هاوکاری و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارى دۆخەکەـ هەوڵەکانی قەتەر و میسر و تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ تەواوکەری یەکتر و هەماهەنگن.

وتەبێژەکەى قەتەر ئەوەى دووپاتکردەوە کە پابەندبوونمان پتەوە بۆ پێشکەشکردنی هەر پشتیوانییەکی ئەگەری بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە و ئاوەدانکردنەوەی، لە یەکەم ڕۆژی دەستدرێژی بۆ سەر قەتەرەوە، سەرنجمان لەسەر یەکپارچەیی خاکەکەمان و سەروەری خۆمان بوو.

هەروەها وتیشى: دەوڵەتی قەتەر مافی یاسایی خۆی لە بارەی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ دەوحە دەپارێزێتـ ئەو بنەمایەی قەتەر پشتی پێ دەبەستێت، ئەو گەرەنتیانەیە کە بە مەرجێک هێرشی ئیسرائیل دووبارە نەبێتەوە.

مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتیشى: ئەوەی لە سەرۆکی ئەمریکا بیستمان ئەوە بوو کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قبوڵکردنی پلانەکەی ترەمپی ڕاگەیاند، ئێمە پێشوازیمان لە پلانی سەرۆکی ئەمریکا کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و ئامانجی سەرەکیمان کۆتایی هێنانە بەو شەڕە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار