نوری شێخۆ: شه‌رع هێزى لە ناوچە کوردیەکان كۆكردوەتەوه

2 كاتژمێر لەمەوپێش
نوری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب، ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ئاسایش و گروپەکانی دیکە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەردەوام بوون لە بەهێزکردنی بوونی خۆیان لە دەوروبەری ئەو دوو گەڕەکە، ئەمەش پێشێلکردنی ڕێککەوتنی مانگی نیسانە.
ئەو بەرپرسە ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەم کۆکردنەوە سەربازیی‌و ئەمنییانە، پێشێلکردنی ڕێککەوتننامه‌كه‌ى مانگی نیسانى ئه‌مساڵى كورده لەگەڵ حکومەته‌كه‌ى شه‌رع کە جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێگریکردن لەپێکدادانی ڕاستەوخۆ نێوان هێزه‌كانى كورد‌و هێزه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌حمه‌د شه‌رع".
به‌وته‌ى نورى شێخۆ، "هێزەكانى سه‌ر به‌شه‌رع خاڵێکی نوێی سەربازییان لەپارکی ئەشرەفیە دامەزراندوەو گه‌مارۆیان به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كه‌دا سه‌پاندوه، ئەمەش ئاماژەیەكى مه‌ترسیداره بۆ پێكدادانى سه‌ربازیى‌و هێرشكردن بۆسه‌ر گەڕەکەکانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود".
مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌شى له‌باره‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى سوریاوه ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت، "چەند گروپى چه‌كدارى بێ دیسپلینى سه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، لەناو جەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و خەریکی نانه‌وه‌ى ناکۆکی‌و ئاژاوه‌ن، تائێستا پێكدادان ڕوینه‌داوه‌و بازگە هاوبەشەکان لەدەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەو دوو گەڕەکە کاردەکەن، به‌ڵام مه‌ترسیه‌كى گه‌وره هه‌یه".
