ئەردۆغان: ڕێگە نادەین سوریا پارچە پارچە بێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەمە جارێکى دیکە جەختى لەسەر ئەوەکردەوە که وڵاتەکەى ڕێگەنادات سوریا پارچه پارچه بکرێت و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاته پێشێل بکرێت.

بە بۆنەی دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمانى تورکیا، ئێوارەى ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتارێکى پێشکەشکردو تیایدا، وتی: ئێمە هەموو کەناڵە دیپلۆماسییەکانمان بەکارهێناوە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و ڕێگریکردن لە پێکهێنانی قەوارەیەکی (تیرۆریستی) لەسەر سنوورەکانمان، بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی ئەو کەناڵانە بە سەبر و دڵسۆزی و حیکمەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکان بێ وەڵام بمێننەوە، سیاسەت و هەڵوێستی تورکیە ڕوونە، تورکیە ڕێگە نادات ئەو ئەزموونە لە سوریا دووبارە ببێتەوە".

لە کاتێکدا زێکی ئەکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکراتی بە پابەندنەبوون بەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ دیمەشق تۆمەتبار کرد، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لێدوانی لەسەر چی ڕوودەدات ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکگرتنەکە شکستی هێنا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەفتەی ڕابردوو زکی ئاکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی بە پابەندنەبوون بەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ دیمەشقدا تۆمەتبار کرد.

لەبەرامبەردا بەرپرسێکی باڵای کورد پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ مەترسییەک بۆ سەر تورکیە دروست ناکات.

بەدران جیا کورد، جێگری کاروباری سیاسی سەرۆکایەتی هاوبەشی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕەخنەی لە ڕۆڵی تورکیا لە قەیرانی سوریا گرت و ئاماژەی بەوەدا کە "ئەنقەرە هەوڵی هەناردەکردنی قەیران و ململانێ ناوخۆییەکانی دەدات لەسەر پرسەکانی ئاشتی و دیالۆگی ناوخۆیی بۆ سوریا".

ناوبراو بۆ ئەلعەرەبییە/ئەلحەداس.نێت جەختی لەوە کردەوە کە "ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ مەترسییەک بۆ وڵاتێکی دراوسێ دروست ناکەن".

لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لەدۆزى فەلەستین کرد، ئەردۆغان وتى: بە دڵەوە سوپاسی ئەو پارت و ئەندامانی پەرلەمان دەکەم کە هاودەنگییان لەگەڵ فەلەستینییە ستەملێکراوەکان نیشانداوە. ئێمە لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەست پێدەکات، لە هەموو پلاتفۆرمێکدا دەنگێکی دەنگدار بووین بۆ دۆزی فەلەستین. ئێمە هەڵوێستی شەرەفمەندانەمان لە دژی هەڵمەتەکانی چەواشەکاری کە ئێمە و وڵاتەکەمان دەکەنە ئامانج، پاراستووە. ئێمە هەرگیز وازمان لە ڕۆڵە ئازاکانی غەززە نەهێناوە کە قارەمانانە بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکان بوونەتەوە. ئێمە بە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە، پچڕانی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ساڵ و نیوێک پێش ئێستا و دەستوەردان لە دۆسیەی جینۆسایددا، بە توندی لەگەڵ فەلەستینییەکان وەستاوین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار