دوو سەرچاوەی گرنگی ئاوی کرماشان وشکبوون

4 كاتژمێر لەمەوپێش



میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە کانیاوى نیلوفەر و تاڵاوی هەشێڵان  لە پارێزگای کرماشان بە تەواوی وشک بوون.

تاڵاوی هەشێڵان و کانیاوى سەراو نیلوفەر، دوو دیاردەی سرووشتیی گرنگ و بەناوبانگی پارێزگای کرماشانن، تاڵاوی هەشێڵان 450 هێکتارە و 110 دوورگەی گەورە و بچووکی تێدایە و سەراو نیلوفەریش سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو و شوێنێکی گەشتیارییە.

محەممەد حوسێن فەلاحەتی، بەرپرسی ئیدارەی ژینگەی کرماشان ڕایگەیاندووە کە تا ئەم دواییانە کانیاوی نیلوفەر "هەندێک ئاوی هەبووە"، بەڵام ئێستا "بەتەواوی وشک بووەتەوە".

کانیاوى نیلوفار  سروشتییە لە باکووری ڕۆژئاوای شاری کرماشان کە بە ڕووەکی سوسنی ئاوی بەناوبانگە. هەروەها ئەم دەریاچەیە ژیانی ئاژەڵی هەمەچەشنی هەیە و جۆرەها باڵندە لە دەوروبەری ژیاون.

ئەم کانیاوى لە لیستی سامانە سروشتییەکان و میراتی نەتەوەیی ئێراندا تۆمار کراوە. کانیاوی نیلوفار پێشتر دوو جار وشک بووبووەوە.

هەموو ساڵێک لە دەورووبەری سەراونیلوفەردا کشتوکاڵێکی زۆر دەکرێ، ئەمساڵ بەهۆى کەمى باران و وشکەساڵى و  هەڵکەندنی بیری ئاو  لەسەر سەراو نیلوفەر بوونە هۆى وشک بوونى، هەندێ لەو بیرانە تاوەکو 120 مەتر قوڵن و ئەمەش وادەکات بەشی زۆری سەرچاوەکانی ئاوی سەراو نیلوفەر هەڵمژن.
 
ئەمە تاکە وشکەساڵی شایستەی هەواڵ نییە لە سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

ئێران ڕووبەڕووی قەیرانی ئاو بووەتەوە و سەرچاوەکانی ئاو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە وشک دەبنەوە. گۆلی ورمێ گەورەترین نموونەیە.

هاوینی ڕابردوو شارەکان ڕووبەڕووی کەمی ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە. جووتیارانیش ڕووبەڕووی کەمی ئاو بوونەتەوە، ژێرئاوکەوتنی زەوی بۆتە کێشە لە ناوچە جیاجیاکان لەوانە ئیسفەهان.

لەگەڵ ڕوودانی حاڵەتەکانی ژێرئاوکەوتنی قووڵ لە ئیسفەهان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، پێدەچێت تەحەدای ژێرئاوکەوتنی شارەکە گەیشتبێتە ئاستێکی مەترسیدارتر. بەرپرسێکی ناوچەکە هەواڵی زیانگەیاندن بە شوێنەوارە کۆنەکان و چۆڵکردنی تەواوەتی شارۆچکەیەکی نیشتەجێبوون و ٤٠ قوتابخانەی ڕاگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار