خەلیل حەییا سەرۆکایەتی شاندی حـەماس دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندێکی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە دەگەنە قاهیرە بۆ کۆبوونەوەی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ، سەرچاوەیەک بەشەرق ئەلئەوسەتى ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکانی قاهیره شاهیدی ئاڵوگۆڕی په یام لەڕێگەی ناوبژیوانان لەگەڵ شاندەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ده بێت.

رۆژی دووشەممە، 29ی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە. پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەستی غەززە یەکێک بوو لەو پرسانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کرد. 
 
دواتر کۆشکی سپی نێوەڕۆکی پلانە 20 خاڵییەکەی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست لە غەززە بڵاوکردەوە، بە گوێرەی پلانەکە پێویستە حکومەتی تەل ئەڤیڤ و حەماس بە ئاگربەست رازیبن و لە زووترین کاتدا بارمتە و زیندانییەکان ئازادبکرێن و دەستەیەکیش بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێکبهێنرێت

بەوتەى سەرچاوەکە پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شاندێکى خەماس بەسەرۆکایەتى خەلیل حەییا ڕابەرى بزوتنەوەکە، دەگاته قاهیرەى پایتەختى میسر، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنى کۆبوونەوه ناڕاستەوخۆکان سه بارەت به قۆناغى یەکەمى پلانى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەشەری غەززه، که ئاڵوگۆڕێکى دیل و دەستگیرکراوەکانى تێدایه .

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکانی قاهیرە شاهیدی ئاڵوگۆڕی پەیامەکان دەبن لەڕێگەی نێوەندگیری میسری و قەتەرییەوە، کە لە هەمان بینای شاندی ئیسرائیل و نوێنەری ئەمریکا ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر جێگیرن.

پێشتریش ڕۆژی شەممە، وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو قاهیرە میوانداری شاندەکانی ئیسرائیل و حەماس دەکات بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سەر زەوی و وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی ئیسرائیل و فەلەستینی و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئەمەش بەپێی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا هیوای خواست کە کۆبوونەوەکان ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە و ئازارەکانی گەلی فەلەستین کە ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕاوێژکاریانە بەشێکن لە هەوڵەکان بۆ بنیاتنانی ئەو زەبری ناوچەیی و نێودەوڵەتییەی کە لە دوای پێشنیاری ترەمپ بۆ وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە بەدەست هاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەوڵە بەردەوامەکانی میسر بە هەماهەنگی لەگەڵ نێوەندگیرییەکان، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار